ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه رێكه‌وتی (٢٧/٣/٢٠١٩)، به ئاماده‌بوونی دكتۆر پشتیوان سادق وه‌زیری په‌روه‌رده‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و شاندی یاوه‌ری خولێك بۆ (٣١) فه‌رمانبه‌ر كرایه‌وه و بۆ ماوه‌ی (٣٣) رۆژ به‌رده‌وام ده‌بێت و تێچووی ئه‌ركی خوله‌كه له‌سه‌ر داهاتی رێكخراوی HIA نێوده‌وڵه‌تی هه‌نگاریا له هه‌رێمی كوردستان به هه‌ماهه‌نگی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده و وه‌زاره‌تی كار و كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی ئه‌نجام درا، ئه‌م خوله‌ش له‌لایه‌ن به‌رێوه‌به‌رایه‌تی مه‌شق و ڕاهێنانی هه‌ولێر به‌رێوه ده‌برێت.
له كاتی كردنه‌وه‌ی خوله‌كه وه‌زیری په‌روه‌رده، له وته‌یه‌كدا ، رۆڵی گرنگی خول له هه‌موو بواره‌كان به تایبه‌ت بواری رێگه‌كانی وانه‌گوتنه‌وه و ده‌روونزانی به گرنگ زانی و هه‌ماهه‌نگی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده و وه‌زاره‌تی كار و كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی له ئاماده‌كردن و پێگه‌یاندنی كادر و راهێنه‌ری به‌توانا به‌رز نرخاندند و سوپاسی هاوكاری رێكخراوی (HIA) كرد بۆ پشتیوانه‌كانی له كه‌رتی په‌روه‌رده‌دا.
دارشتنه‌وه‌ی/ كامران
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.