یانه‌ی پاریس سانجێرمان رایگه‌یاند دووانه‌ی تیپه‌كه‌ی نه‌یمار داسیلڤای به‌ڕازیلی و كیلیان مباپێ بۆ وه‌رزی داهاتوو له ریزی یانه‌كه به‌رده‌وام ده‌بن، به‌م هه‌واڵه‌ی یانه‌پاریسیه‌كه وه‌ڵامی سه‌رجه‌م ئه‌و ده‌نگۆیانه‌ی دایه‌وه كه باسیان له ئه‌گه‌ری ڕۆیشتنی ئه‌و دوو ئه‌ستێره‌یه له ڕیزی پیی ئێس جیی ده‌كرد له میركاتۆی هاوینه‌دا
هه‌روه‌ها پاریس سانجێرمان وێنه‌ی هه‌ردوو یاریزانی تیپه‌كه‌ی له‌سه‌ر بلیتی یاریه‌كانی وه‌رزی داهاتووی یانه‌كه داناوه، هه‌ر له‌مباره‌وه ڕۆژنامه‌ی مۆندۆ دیپۆرتیڤۆی ئیسپانی بڵاویكرده‌وه ئیداره‌ی یانه فه‌ڕه‌نسیه‌كه دووپاتیكردۆته‌وه هیچ ئاره‌زوویه‌كی نیه بۆ ده‌ستبه‌رداربوون له‌و دوو یاریزانه
ئه‌گه‌رچی یانه‌ی ریال مه‌درید ره‌تینه‌كردۆته‌وه دانووستانی فه‌رمیان نیه له‌گه‌ڵ ئه‌و دوو یاریزانه، به‌ڵام ئه‌و په‌یامه‌ی پاریس سانجێرمان به‌روون و ئاشكرایی دیاره وه‌ڵامێكه بۆ كارگێری یانه‌ی ریال مه‌درید به‌تایبه‌تی دوای گه‌ڕانه‌وه‌ی زێنه‌دین زێدان بۆ ڕاهێنه‌رایه‌تی یانه‌ی شاهانه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.