Erbil 38°C چوارشەممە 04 ئازار 15:39

ئه‌ندامێکی لیژنه‌ی ئاسایش و به‌رگری: له‌ رۆژانی داھاتوودا ده‌ست به‌ خه‌رجکردنی مووچه‌ی پێشمه‌رگه‌ ده‌کرێت

له‌م ھه‌فته‌یه‌دا رێكاره‌كان ته‌واو ده‌كرێن
کوردستان TV
#7
100%

ئه‌ندامێكی لیژنه‌ی ئاسایش و به‌رگری له‌ ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق رایده‌گه‌ێنێ، له‌م ھه‌فته‌یه‌دا رێكاره‌كان ته‌واو ده‌كرێن و له‌ رۆژانی داھاتوودا ده‌ست به‌ خه‌رجكردنی مووچه‌ی پێشمه‌رگه‌ ده‌كرێت.

ناسر ھه‌ركی، ئه‌ندامی لیژنه‌ی ئاسایش و به‌رگری له‌ ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ڕاگه‌یاند: ناردنی مووچه‌ی ھێزی پێشمه‌رگه‌ له‌ لایه‌ن به‌غداوه‌ ھیچ كێشه‌یه‌كی یاسایی نییه‌ و ته‌نھا ھه‌ندێك رێكاری ته‌كنیكی ماون، چونكه‌ من خۆم قسه‌م له‌گه‌ڵ به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی بودجه‌ی وه‌زاره‌تی به‌رگریی عێراق كردووه‌ و ئه‌ویش باسی له‌وه‌ كرد، كه‌ له‌م ھه‌فته‌یه‌دا رێكاره‌كان ته‌واو ده‌كرێن و له‌ رۆژانی داھاتوودا ده‌ست به‌ خه‌رجكردنی مووچه‌ی پێشمه‌رگه‌ ده‌كرێت.

گوتیشی: به‌پێی یاسای بودجه‌، پێویسته‌ حكوومه‌تی عێراق له‌ مانگی یه‌كه‌وه‌ مووچه‌ی ھێزی پێشمه‌رگه‌ ره‌وانه‌ بكات، كه‌ ده‌كاته‌ مووچه‌ی سێ مانگ.

دارِشتنه‌وه‌ی /رزگار

سه‌رچاوه‌ / kdp

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.