زۆبه‌مان داری سێلفیمان بینیوه یان به‌كارمان هێناوه، زۆربه‌شمان پێیانوایه ده‌ركه‌وتنی "داری سێلفی" په‌یوه‌سته به ده‌ركه‌وتنی مۆبایله زیره‌كه‌كانه‌وه، به‌ڵام له راستیدا ئه‌م داره زۆر له‌وه كۆنتره، له بنه‌ڕه‌تدا ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ساڵانی هه‌شتاكانی سه‌ده‌ی رابردوو، كه بۆ یه‌كه‌مجار له‌لایه‌ن "هیرۆشی ئۆیدا"ی ژاپۆنی داهێنرا.
ئۆیدا، له كۆمپانیایه‌كی وێنه‌گرتنی جیهانیی كاری ده‌كرد، كاتێك دارێكی درێژی داهێنا كه ده‌توانرا دریژبكرێته‌وه و له‌كۆتایی سه‌ری داره‌كه كامێرایه‌كی وێنه‌گرتن ده‌به‌سترا، سه‌ره‌تا ناوی لێنا "داری درێژكهرهوه"، ئۆیدا ئه‌و داره‌ی له گه‌شته خێزانییهكانیدا به‌كارده‌هێنا.
ئه‌وكات ئه‌و داره بۆ ئه‌وه دروست كرابوو تا پانتاییه‌كی زۆر له پشته‌وه‌ی وێنهگهرهوه ده‌ربچێت له وێنه، ئه‌و داره به‌چه‌ند شێوازێك و جۆره‌ها پێوه‌ر دروستكرا وه‌ك هه‌وڵێك بۆ رێكلامكردن بۆ ئه‌م داهێنانه، به‌ڵام داهێنانه‌كه‌ی ئۆیدا ئه‌وكات شكستی هێنا، چونكه وه‌ك پێویست بڵاونه‌بوویه‌وه، به‌ڵام داهێنه‌ری كه‌نه‌دی، واین فۆرم، په‌ره‌ی دا به‌و داره و، دوای ده‌ركه‌وتنی مۆبایله زیره‌كه‌كان به كامێراوه، به‌شێوه‌یه‌كی شێتانه ئه‌و داره بڵاوبوویه‌وه، له ئێستاشدا داری سێلفی بۆته شتێكی باو و گه‌وره و بچووك ده‌سته‌رداری نابن له ژیانی رۆژانه و له گه‌شته‌كاندا.
سه‌رچاوه/ Kurdistan CT
دارشتنه‌وه‌ی/ كامران
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.