ن/ ئازا ئیسماعیل
ده‌ڵێن دوو پیاو هه‌بوون به‌یه‌كه‌وه شه‌ریك بوون لهدوكانیكی میوه‌جات یه‌كێكیان زۆر حه‌سودو چاوچنۆك وپیس بوو،ئه‌وی تریشیان كه‌سێكی باش و خاوه‌ن هه‌ڵوێست ودڵپاك بوو.
كابرای چاوچنۆك هه‌موو ڕۆژێك ئه‌و قهسپانهی ده‌خواردو ناوكه‌كه‌شی فڕێ ده‌دا سه‌رزه‌وی كابرای باشهكهش ڕۆژانه ناوكه قهسپهكانی خڕ دهكردوهووه ده‌یخسته گیرفانی خۆی.
ڕۆژێك كابراباشهكه كوڕێكی خۆی له‌گه‌ڵ خۆی ده‌هێنێت بۆ دوكان ،منداڵه‌كه‌ش برسی ده‌بێت باوكیشی ده‌ڵێ بڕۆ كوڕم بۆخۆت هه‌ندێك قه‌سپ بخۆ و برسیه‌تی خۆت بشكێنه تا ده‌گینه ماڵه‌وه،منداڵه‌كه‌ش چه‌ند ده‌نكه قه‌سپێك ده‌خوات،
به‌ڵام كابرای چاوچنۆك وپیسهكه،ووتی ئه‌وه‌چیه برا خۆگۆتره نیه ئه‌و هه‌موو قه‌سپه ده‌دیته ئه‌و منداڵ پێویسته حساب بكرێت ئێمه شه‌ریكین.
كابرای دڵپاكهكه ووتی برا من ئاگام له‌هه‌موو شتێك هه‌یه ده‌زانم چیت كردووه و چی ده‌كه‌یت هه‌موو ئه‌و قهسپانهی خواردوشته ئه‌وه‌تا ناوكه‌كه‌ی له‌گیرفانی مندایه پێوییست ناكات خۆت شه‌ریف بكه‌ی هه‌موومان باشت ده‌ناسین.
كوردستان تیڤی / كامران
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.