له ده‌ست پێكی گه‌ری 29 خولی یانه‌كانی ئیسپانیا و له‌سه‌ر یاریگای مۆنتیلیڤی یانه‌ی جیرۆنا میوانداری یانه‌ی ئه‌تله‌تیك بلباوی كرد‌و تیپی میوان سه‌ركه‌وتن و 3 خالی یاریه‌كه‌ی به‌ده‌ست هێنا
له خوله‌كی 37 تیپی خاوه‌ن مال ده‌ست پێشخه‌ر بوون و گۆلی یه‌كه‌میان له رێگای یاریزان و ڤۆلكاری یانه‌كه‌یان كریستیان ستوانی به‌ده‌ست هێناو گێمی یه‌كه‌م به‌م ئه‌نجامه ته‌واو بوو ،له گێمی دووه‌م ئه‌تله‌تیك بلباو باشتر ده‌ركه‌وتوو توانیان ئه‌نجامی یاریه‌كه له سوودی خۆیان هه‌لگه‌رێننه‌وه
له خوله‌كی53 ئینیاكی ویلیامس به تۆمار كردنی گۆلێك ئه‌نجامی یاریه‌كه‌ی یه‌كسان كرده‌وه ، شه‌ش خوله‌ك دواتریش راوول گارسیا گۆلی دووه‌می تیپه‌كه‌ی هه‌رێمی باسكی تۆمار كرد، یاریش به‌م ئه‌نجامه له‌سوودی تیپی میوان كۆتایی پێ هات.
به‌م سه‌ركه‌وتنه كۆی خاله‌كانی ئه‌تله‌تیك بلباو له پله‌ی هه‌شته‌می ریزبه‌ندی یانه‌كان بۆ چل خال به‌رزبۆوه‌و یانه‌ی جیرۆناش له پله‌ی دوازده‌هه‌مین دێت به سی‌و چوار خال .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.