هاوڵاتییانی جه‌زایر له شه‌شه‌مین هه‌ینیی ناڕه‌زایه‌تییدا كه له‌م وڵاته به‌ڕێوه‌چوو داوایان كرد عه‌بدولعه‌زیز بوته‌فلیقه سه‌رۆك كۆماری ئه‌م وڵاته ده‌ست له‌كار بكێشێته‌وه و به‌رپرسان ئه‌منیی وڵاته‌كه‌ش ژماره‌ی خۆپیشانده‌رانیان به یه‌ك ملیۆن كه‌س خه‌مڵاند.
پۆلیسی جه‌زایر رۆژی رابردوو واته 29ـی مارس به هاویشتنی گازی فرمێسك‌ڕێژ بۆلای خۆپیشانده‌ران هه‌وڵیدا بڵاوه‌یان پێبكات.
داواكاریی دووباره بۆ گۆڕانی سیسته‌می سیاسی له جه‌زایر چه‌ند رۆژێك دوای وته‌كانی ئه‌حمه‌د قاید ساڵح فه‌رمانده‌ی ئه‌ركانی هاوبه‌شی هێزه چه‌كداره‌كانی ئه‌م وڵاته خرایه به‌رباس كه رۆژی 26ـی ئه‌م مانگه داوای له بوته‌فلیقه كردبوو به هۆی لاوازیی و بێتوانایی له ئه‌نجامی ئه‌ركه‌كانی ده‌ست له‌كار بكێشێتهه.
به‌ڵام سه‌رباری ئه‌وه‌ش حزبه‌كانی ئۆپۆزیسیۆنی ئه‌م وڵاته پێیانوایه ده‌ست له‌كار كێشانه‌وه‌ی بوته‌فلیقه له‌ژێر گوشاری سوپادا ناتوانێ گرێنتیی بێت بۆ به‌ڕێوه‌چوونی هه‌ڵبژاردنی ئازاد له‌م وڵاته‌دا.
وه‌رگێڕان و داڕشتنه‌وه‌ی / مه‌سعود
سه‌رچاوه / یۆرۆ نیوز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.