Erbil 38°C چوارشەممە 04 ئازار 14:21

که‌سوکاری شه‌هیدانی ده‌ستی تیرۆر و قوربانیانی کرده‌ تیرۆریستییه‌کان قه‌ره‌بوو ده‌کرێنه‌وه‌

هه‌موو شتێك ئاماده‌یه‌
کوردستان TV
#7
100%

ئه‌ندامێكی لیژنه‌ی شه‌هیدان و زیندانیانی سیاسی له‌ په‌رله‌مانی عێراق رایده‌گه‌ێنێ، كه‌سوكاری شه‌هیدانی ده‌ستی تیرۆر و قوربانیانی كرده‌ تیرۆریستییه‌كان به‌ گشتی، قه‌ره‌بوو ده‌كرێنه‌وه‌.

هه‌دار بارزانی، ئه‌ندامی لیژنه‌ی شه‌هیدان و زیندانیانی سیاسی له‌ په‌رله‌مانی عێراق، رایگه‌یاندووه‌: كه‌سوكاری شه‌هیدانی ده‌ستی تیرۆر و قوربانیانی كرده‌ تیرۆریستییه‌كان به‌ گشتی، به‌پێی مادده‌ی 20 قه‌ره‌بوو ده‌كرێنه‌وه‌.

گوتیشی: بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش په‌یوه‌ندیمان به‌ بڕیكاری وه‌زاره‌تی شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوانی حكوومه‌تی هه‌رێمه‌وه‌ كردووه‌، ئه‌وانیش گوتیان كه‌ هه‌موو شتێك ئاماده‌یه‌، ته‌نیا ماوه‌ بانگهێشتی حكوومه‌تی عێراق و لایه‌نه‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان بكرێت، بۆ ئه‌وه‌ی لیژنه‌كه‌ ده‌ستبه‌كار بێت و ده‌ست به‌ قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ی قوربانیانی ده‌ستی تیرۆر بكرێت.

داڕشتنه‌وه‌ی هه‌واڵ/ رزگار

سه‌رچاوه‌/ ماڵپه‌رِی kdp

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.