Erbil 38°C یەکشەممە 06 ئەیلوول 02:20

سه‌وره‌ و زاخۆ بوونه‌ پاله‌وانى زۆرانبازی یانه‌کانى کوردستان

به‌چاودێری لێژنه‌ى ئۆلۆمپى پاله‌وانێتیه‌كه‌ به‌ڕێوه‌چوو
کوردستان TV
100%


دوای 3 ڕۆژ له‌به‌ڕێوه‌چوونى پاله‌وانێتى زۆرانبازی یانه‌كانى كوردستان به‌چاودێری لێژنه‌ى ئۆلۆمپى هه‌رێمی كوردستان به‌سه‌ر په‌رشتى یه‌كێتى ناوه‌ندی زۆرانبازی كوردستان یانه‌كانى سه‌وره‌ و زاخۆ له‌سه‌ر ئاستى ڕۆمانى و جۆری ئازاد بوونه‌ پاله‌وانی یانه‌كانى كوردستان 


پاله‌وانێتیه‌كه‌ له‌شاری زاخۆ به‌ڕێوه‌چوو ، ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ كۆتایی به‌ڕێوه‌چوونى پاله‌وانێتیه‌كه‌ بوو كه‌تێیدا ئه‌نجامی یاری یانه‌كان له‌سه‌ر  هه‌ردوو ئاستى ڕۆمانى و جۆری ئازاد به‌م شێوه‌یه‌ بوو 


له‌سه‌ر ئاستى ڕۆمانى : 

1- سه‌وره‌ 

2- كه‌یوان 

3- خاك

3 یانه ى سولاف نوێ سێیه‌می  دووباره


له‌سه‌ر ئاستى جۆری ئازاد 

1- زاخۆ 

2- بابه‌گوڕ گوڕ 

3- زێره‌ڤانى 

3- دهۆك سێیه‌می دووباره‌ 

 

وه‌رزش

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.