ئه‌زموونی پێوه‌ره‌كانی هۆش بریتییه له كۆمه‌ڵێ پرسیار كه ده‌توانرێ له رێگه‌یه‌وه پله‌ی هۆشی كه‌سه‌كه به‌شێوه‌ی رێژه‌یی بزانرێت.
ناوه‌ڕۆكی پرسیاره‌كان زانستی جۆراجۆر له‌خۆ ده‌گرێت بۆ ئه‌وه‌ی پله‌ی هۆش دیار بكرێت ، له‌وانه‌یه هه‌ندێ پرسیاره‌كان له‌لای تۆ ساده و ساكار بێت، هه‌ندێكیش ئه‌سته‌مبن ، له‌م ئه‌زموونه‌دا (50) پرسیاری جۆراجۆر هه‌یه كه ده‌بێ هه‌وڵ بده‌ی پێش وه‌ڵامدانه‌وه به‌وردی پرسیاره‌كان بخوێنیته‌وه، ئه‌گه‌ریش هه‌ستت كرد وه‌ڵامی پرسیارێكت لۆژیكی نییه وازی لێبێنه بۆئه‌وه‌ی بیرۆكه‌ی پله‌ی هۆشی خۆت به هه‌ڵه لێكنه‌ده‌یته‌وه.
باشترین كات بۆ هه‌ڵسه‌نگاندنی ئه‌زموونی خۆت ئه‌و كاته‌یه كه چالاك بیت و له كه‌شێكی ئارام‌دا به‌سه‌ر به‌ریت و بیركردنه‌وه‌شت باش بێت.
پێوه‌ره جیهانییه‌كان بۆ پله‌ی هۆشی ناسراوه به (IQ ).
پله‌ی له ژێرئاستی گشتیی: 58-68
ئاستی ئاسایی: 68 - 80
پله‌ی باش: 80- 115
پله‌ی زۆر باش: 115-125
پله‌ی نایاب: 125-135
پله‌ی سه‌رووی نایاب: 135-145
بلیمه‌ت: 145- 165
سه‌رووی بلیمه‌ت: 165-185
دواپله‌ی بلیمه‌تی نایاب 185-200
جۆره‌كانی پرسیاره‌كان له ئه‌زموونی هۆش بریتین له:
چه‌ندین جۆری پرسیاری هه‌ڵبژراردن هه‌ن كه پێویسته له‌سه‌ر تۆ ئه‌و وه‌ڵامه هه‌ڵبژێریت كه به‌ڕای خۆت راسته.
ئه‌و پرسیارانه‌ی كه وه‌ڵامه‌كه‌یان كورته واته ژماره‌ییه له‌كاتی وه‌ڵامدانه‌وه‌دا:
ژماره(1،2،3،4،5،6،7،8،9) ده‌بێ وڵامه‌كه به ژماره بێت بۆنمونه (1) ده‌نووسیت نه‌ك به پیت بنووسیت (یه‌ك )، ئه‌گه‌ر نا وه‌ڵامه‌كه‌ت به هه‌ڵه هه‌ژمار ده‌كرێت له هه‌مان كاتدا هیچ شتێك له‌دوا ژماره‌كه نه‌نووسیت. بۆنموونه ئه‌گه‌ر پرسیاره‌كه ژماره‌ی مانگه‌كانی ده‌وری گۆی زه‌وی چه‌نده؟ بنووسه (1) نه‌نووسیت (1 مانگ) یان (ته‌نیا 1) یان( یه‌ك) هه‌رده‌م ئه‌مه‌ت له‌بیر بیت (ته‌نیا ژماره به‌كار بهێنه).
سرووشتی پرسیاره‌كان له ئه‌زموونی هۆش:
لێره‌دا هه‌موو پرسیاره‌كان له جۆر و پله‌ی هۆش و توانستی شیكاره‌كان به پێی لۆژیك ده‌بێت واته ئه‌وه‌نده پشت به پله‌ی زانستیی و رۆشنبیریی نابه‌سترێت، به‌ڵكو زیاتر له‌سه‌ر بنمای پله‌ی هۆش ده‌بێت.
سه‌ر چاوه/ ئه‌لمنتدی ئه‌لعه‌ربی
وه‌رگێران و دارشتنه‌وه‌ی/ كامران
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.