له‌راگه‌یاندراوێكدا به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی راگه‌یاندنى وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه‌ى هه‌رێمی كوردستان ئاماژه به‌وه ده‌كات كه‌ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 31 ى 3 ى 2019 له دیوانی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه كۆبونه‌وه‌ی لیژنه‌ی كاروباری پزیشكی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه به‌ئاماده‌بونی به‌ڕێوه‌به‌ری هه‌ماهه‌نگی و په‌یوه‌ندییه‌كانی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه و نوێنه‌ری وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی حكومه‌تی هه‌رێم و نوێنه‌ری هاوپه‌یمانانی نێوده‌وڵه‌تی به‌ڕێوه‌چوو.
راشیده‌گه‌یه‌نن ، له‌و كۆبونه‌وه‌یه تیشكخرایه سه‌رچۆنیه‌تی جێبه‌جێكردنی به‌رنامه و پلانی ستراتیژی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه له‌رووی ته‌ندروستی و دابینكردنی كه‌ره‌سته و پێویستیه‌كان، هاوكات له‌و كۆبونه‌وه‌یه ئاماژه به ئه‌نجامدانی ئه‌و پرۆژانه كرا كه پێویسته له چوارچێوه‌ی پلانی ستراتجی جێبه‌جێ بكرێن.
ئاماژه به‌وه‌ش ده‌كه‌ن كه له‌لایه‌ن خۆیانه‌وه نوێنه‌رانی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی ئاماده‌یی خۆیان نیشاندا بۆ به‌رده‌وامبوونیان له هاوكاریكردنی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه له‌رووی جێبه‌جێكردنی به‌رنامه و پرۆژه‌كان، بۆئه‌مه‌ش چه‌ندین پێشنیاریان خسته‌ڕوو.
جێی ئاماژه‌یه به ئامانجی خزمه‌تگه‌یاندنی زیاتر به پێشمه‌رگه له‌رووی ته‌ندروستی و چاره‌سه‌ركردنی نه‌خۆش و برینداره‌كان، له‌ماوه‌ی رابردوو لیژنه‌یه‌كی هاوبه‌ش له‌نێوان وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه و سێ وه‌زاره‌تی مه‌ده‌نی حكومه‌تی هه‌رێم به هاوكاری هاوپه‌یمانانی نێوده‌وڵه‌تی پێكهێندراوه.
دارشتنه‌وه‌ى هه‌واڵ - شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.