لهراگهیاندراوێكدا سه‌رۆكایه‌تى په‌رله‌مانى كوردستان بانگهێشتى ئه‌ندامانی په‌رله‌مان ده‌كات كه ئاماده‌ی كۆبوونه‌وه‌ى ڕۆژى سێشه‌ممه 2 ى 4 ى 2019 بن
رایدهگهیهیهنن بەپێی حوكمی برگە (یەكەم و دووەم و سێیەم) لە ماددەی (16) و برگەی (سێیەم) لە ماددەی (18) و ماددەكانی (47 و 48 و54 و 55 و 56) و برگەی (یەكەم) لە ماددەی (88) لە پەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمانی كوردستان ـ عیراق، دەستەی سەرۆكایەتی پەرلەمان بڕیاریدا بەرنامەی كاری دانیشتنی ژمارە (4)ی ئاسایی خولی بەهارەی ساڵی یەكەم لە خولــی پێنجەمی هەڵبژاردنی پەرلەمان لە كات (3)ی پاش نیوەڕۆی رۆژی سێ شەممە رێكەوتی 2/4/2019 بەم شێوەیە بێت:
یەكەم: خوێندنەوەی دووەمی (پێشنیازی یاسای كاراكردنەوەی دامەزراوەی سەرۆكایەتی هەرێمی كوردستان ـ عێراق و هەمواری شێوازی هەڵبژاردنی سەرۆك تا پەسەندكردنی دەستوور) و خستنەرووی راپۆرتی لیژنەی یاسایی بەپێی حوكمی ماددەكانی (87 و89) لە پەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمانی كوردستان
له دانیشتنی ڕۆژى 30 ى 3 ى 2019 په‌رله‌مانی كوردستان خوێندنه‌وه‌ی یه‌كه‌می بۆ پێشنیازی كاراكردنه‌وه‌ى دامه‌زراوه‌ی سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێمی كوردستان-عێراق و هه‌موارى شێوازی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆك تاپه‌سندكردنی ده‌ستوور كرد.
سه‌عات 3ى پاشنیوه‌ڕۆی رۆژی 2019/3/30، به سه‌رۆكایه‌تیی د.ڤالا فه‌رید ئیبراهیم، سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان و هێمن هه‌ورامی، جێگرى سه‌رۆكی په‌رله‌مان و مونا نه‌بى قه‌هوه‌چی، سكرتێری په‌رله‌مان، دانیشتنی ژماره (3)ى ئاسایی خولی به‌هاره له ساڵی یه‌كه‌می خولی پێنجه‌می هه‌ڵبژاردن به‌ڕێوه‌چوو.
سه‌ره‌تاى دانیشتنه‌كه، له‌لایه‌ن مونا نه‌بى قه‌هوه‌چی، سكرتێرى په‌رله‌مان به‌رنامه‌ی كارى دانیشتنه‌كه خوێندرایه‌وه كه بریتی بوو له خوێندنه‌وه‌ی یه‌كه‌می (پێشنیازی كاراكردنه‌وه‌ى دامه‌زراوه‌ی سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێمی كوردستان-عێراق و هه‌موارى شێوازی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆك تاپه‌سندكردنی ده‌ستوور)، هه‌روه‌ها كۆنووسی دانیشتنی پێشوو و ناوى ئه‌ندامانى ئاماده‌نه‌بوو و مۆڵه‌تپێدراو خوێندرایه‌وه.

کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.