لهراگهیاندراوێكدا وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه‌ى هه‌رێمی كوردستان ڕایده‌گه‌ێنێت ، له‌چوارچێوه‌ی پلانێكی پشكنین و به‌دواداچوون بۆ باشتركردنی به‌ڕێوه‌بردنی كاروباره‌كان كه سه‌رجه‌م لیواو یه‌كه‌كانی سه‌ر به وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه ده‌گرێته‌وه
ئاماژه به‌وه‌ش ده‌كه‌ن كه ڕۆژى 31 ى 3 ى 2019 لیژنەی پشکنینی گشتی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه بە سەرۆکایەتی عه‌مید روکن فه‌رهاد ره‌سوڵ جێگری بەڕێوەبەری پشکنینی گشتی و ژمارەیەک لە ئەفسەرانی بەڕێوەبەرایەتیەکە و نوێنەری هەواڵگری سەربازیی سەر بە وەزارەتی پێشمەرگە سه‌ردانی لیوای (8) ی پیادەی سەر بە وەزارەتی پێشمەرگەیان لە میحوەری رۆژئاوای دیجلە کرا
وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه‌ى هه‌رێمی كوردستان ڕاشیدهگهیهنن سه‌ردانه‌كه بۆ به‌دواداچوون و له نزیكه‌وه ئاگاداربوون بوو له جێبه‌جێكردنی ئهرکهكان و چۆنێتی به‌ڕێوه‌چوونی كاروباره‌كانی رۆژانه‌و ئاستی گونجانیان له‌گه‌ڵ تایبه‌تمه‌ندی و توانسته سه‌ربازییه‌كانی سه‌رده‌م
راشیدهگهیهنن له‌كۆبوونه‌وه‌كه تاوتوێی چۆنێتی به‌ڕێوه‌چوونی ئه‌رك و كاروباره‌كانیان كرد، پاشان سه‌ردانێكی مه‌یدانییان بۆ هەندێ لە به‌ش و فەوجەکانی لیوای هەشت ئه‌نجامدا، له پێداویستی و کەموکوڕیەکانیان كۆڵیهوهو جه‌ختیان له‌سه‌ر باشتركردنی كاروباره‌كانی لیواكە به‌گشتی كرده‌وه
وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه‌ى هه‌رێمی كوردستان ئاماژه به‌وه‌ش ده‌كات كه چه‌ندین زانیاری پێویستیش پێیان درا له‌پێناو پێشخستنی زیاتری رێكخستن و جێبه‌جێبوونی كاروباره‌كانی ناوخۆی لیواكان له رووی تایبه‌تمه‌ندیه‌كانی به‌ڕێوه‌بردنی سه‌ربازیی.
دارشتنهوهى هه‌واڵ - شوان عه‌زیز

کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.