حكومه‌تی تاران ئه‌مڕۆ 1-4-2019 به‌شێوه‌یه‌كی فه‌رمی پاره و ڕسوماتی ڤیزه‌ی نێوان هه‌رێمی كوردستان و ئێران هه‌ڵگرت.
کونسووڵی کۆماری ئیسلامی ئێران له شاری سلێمانی ڕایگه‌یاند: له‌مڕۆوه پێدانی ڤیزه به هاووڵاتیانی هه‌رێمی کوردستان و عێراق بێبه‌رامبه‌ر ده‌بێت.
سه‌عدووڵا مه‌سعودیان کونسووڵی کۆماری ئیسلامی ئێران ڕاشیگه‌یاند: له مڕۆوه ده‌ستده‌که‌ین به پێدانی ڤیزه‌ی بێبه‌رامبه‌ر به هاووڵاتیانی هه‌رێم و عێراق و ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا كه یه‌کێکی دیکه له خزمه‌تگوزارییه‌كانی کۆنسووڵییه‌ی ئێران ئه‌وه‌یه که مۆری ڕۆیشتن و هاتنه‌وه له ئێران له پاسپۆرته‌کان نادرێت تا پاسپۆرته‌کان زیاتر بمێنێته‌وه.
مه‌سعودیان باسی له‌وه‌شكرد: ئه‌م کاره به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ عێراق کراوه و ده‌بێت به هه‌مان شێوه عێراقیش ڤیزه‌ی بێبه‌رامبه‌ر به هاووڵاتیانی ئێران بدات، له‌باره‌ی هه‌ڵگرتنی بڕی ئه‌و پاره‌یه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له گه‌شتیارانی ئێرانی وه‌ریده‌گرێت.
عه‌بدوڵا ئاكره‌یی به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی په‌یوه‌ندییه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێم بۆ كاروباری ئێران به ماڵپه‌ڕی كوردستان تیڤی ڕاگه‌یاند: تاوه‌كو ئێستا به‌غدا ئێمه‌ی ئاگادار نه‌كردووه‌ته‌وه بۆ جێبه‌جێكردنی بڕیاره‌كه، هه‌ر كاتێك به‌غدا وه‌زاره‌تی ناوخی ئاگادار كرده‌ووه ئه‌وكات ئێمه‌ش پابه‌ند ده‌بین و ئه‌و بڕه پاره‌یه هه‌ڵده‌گیرێت كه بڕه‌كه‌ی 25 هه‌زار دیناره له گه‌شتیاران و هاوڵاتیانی ئێرانی و ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان وه‌رده‌گیرێت.
سیامه‌ند كه‌ریم - كودستان تیڤی
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.