ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 1 ى 4 ى 2019 ، لهراگهیاندراوێكدا كهوێنهیهك بۆ ماڵپه‌ری كوردستان تیڤى نێردراوه پۆلیسى هه‌ولێر ده‌ستگیر كردنى دزێكى ماڵانى ڕاگه‌یاند
پۆلیسى هه‌ولێر ڕایده‌گه‌ێنێت، دوای ئەوەی پۆلیس ئاگادار کرانەوە بەبوونی چەند ڕووداوێکی دزیکردن لە گەڕەکەکانی ۳۲ ی پاڕک و نازناز، پۆلیس دۆسیەی لێکۆڵینەوەی بۆ ئەم ڕووداوە کردەوە، لە ماوەیەکی کەم توانرا ناسنامەی تۆمەتبارەکە ئاشکرا بکرێت و لە بۆسەیەکدا دەستگیر بکرێت.
مقه‌ده‌می ماف ئومێد عارەب عه‌بدوڵڵا ئەفسەری له نوسینگەی باکوور بە هەولێر پۆلیسی ڕاگەیاند: "ئاگادار کراینەوە بە بوونی چەند ڕووداوێکی دزیکردن، ئێمەش دەستبەجێ دۆسیەی لێکۆڵینەوەمان بۆ ئەم ڕووداوە کردەوە و توانیمان لە ماوەیەکی کەم ناسنامەی تۆمەتبار ئاشکرا بکەین و دەستگیری بکەین".
پۆلیسى هه‌ولێر ئاماژه به‌وه‌ش ده‌كات كه تۆمەتبار بە ناوی (س.خ.ی) تەمەن (٢۱)ساڵ، دانی ناوە بە تاوانەی کەوا هەڵساوە بە دزینی زێڕو پارە لە ماڵێک لە گەڕەکی ۳۲ ی پاڕک و دزینی مۆبایل و کاتژمێری گرانبەها لە گەڕەکی نازناز. هەروەها تۆمەتبار پێشتر لەسەر تاوانی دزیکردن بەندکراوە.
هه‌روه‌ها ڕاشیده‌گه‌ێنێت كه پەڕاوی لێکۆڵینەوەی بۆ ڕێکخراو ڕەوانەی بەردەم دادوەری لێکۆڵینەوە کرا، بڕیاریدا بە بەند کردنی تۆمەتبار بەپێی مادە (٤٤۳) لە (ی.س.ع) بۆ تەواوکردنی لێکۆڵینەوە
دارشتنهوهى هه‌واڵ - شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.