ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 1 ى 4 ى 2019 ، له‌كۆنگره‌یه‌كى رۆژنامه‌وانیدا شێخ قاسم ره‌سول به‌رزنجی به‌ڕێوه‌به‌رى گشتى حه‌ج و عومره‌ى هه‌رێمی كوردستان له‌كۆنگره‌یه‌كى رۆژنامه‌وانیدا سه‌باره‌ت به وردیه‌كاریه‌كانی مامه‌ڵه‌ی حه‌جی ئه‌مساڵ 2019 رایگه‌یاند ، پێویسته له‌سه‌ر ئه‌و هاوڵاتیانه‌ى ناویان ده‌رچووه بۆ حه‌جی ئه‌مساڵ له‌سبه‌ى سێشه‌ممه 2 ى 4 ى 2019 ، تا ماوه‌ی 10 ده رۆژ سه‌ردانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی حه‌جی پارێزگاكانی خۆیان بكه‌ن بۆ راده‌ستكردنی بڕه پاره‌ی تێچووی سه‌فه‌ری حه‌ج كه‌وا بڕه‌كه‌ی 4200 چوار هه‌زارو دوو سه‌د دۆلار ( 42 وه‌ره‌قه)یه.
به‌ڕێوه‌به‌ری گشتى حه‌ج و عومره‌ی هه‌رێمی كوردستان ئه‌وه‌شى خسته ڕوو كه ئه‌و پاسه‌پۆرتانه‌ی واده‌ی به‌سه‌رچوونیان تا 31/1/2020ه پێویسته تازه بكرێنه‌وه‌و هه‌ر پاسپۆرتێك له پێش ئه‌و واده‌یه به‌سه‌ربچێت ئه‌وا وه‌رناگیرێت.
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد كه هیچ ئافره‌تێك ته‌مه‌نی بچوكتر بێت له 30/4/1974 ناتوانێ به‌بێ مه‌حره‌م سه‌فه‌ر بكات ، هه‌ر حاجیه‌كیش ئه‌گه‌ر بۆ جاری دووه‌م یان زیاتر سه‌فه‌ری حه‌ج بكات ئه‌وا له‌لایه‌ن حكومه‌تی عه‌ره‌بستانی سعودیه‌وه بڕی 2100 ریالی لێوه‌رده‌گیرێت و ده‌بێت له‌گه‌ڵ راده‌ستكردنی تێچووی حه‌ج ئه‌و بڕه پاره‌یه‌ش راده‌ست بكات، كه ئه‌و خاڵه‌ش پتر په‌یوه‌سته به‌و هاوڵاتیانه‌ی كه وه‌ك مه‌حره‌می حاجی ناویان له‌گه‌ڵ ئافره‌تێكی خانه‌واده‌كه‌یان ده‌رچووه.
شێخ قاسم ره‌سول به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی حه‌ج و عومره رێوشوێنی ته‌نازول كردنی هاوڵاتیانی له پشكی حه‌جی خۆیان بۆ كه‌سوكاریان روونكرده‌وه، هه‌ر به‌و شێوه‌یه‌ی كه له فه‌رمانی وه‌زاری وه‌زیری ئه‌وقاف و كاروباری ئاینیدا هاتووه.
باسی له‌وه‌ش كرد كه دواخستنی حه‌ج بۆ ساڵی داهاتوو به هیچ شێوه‌یه‌ك ناكرێت چونكه ئه‌مساڵ دوا ساڵی ئه‌و تیروپشكه‌یه كه ئه‌نجامدراوه‌و بۆ ساڵی داهاتوو ده‌بێت تیروپشكی تازه ئه‌نجامبدرێته‌وه.
جێی ئاماژه پێدانه كه له ماوه‌ی ده رۆژی دیاریكراو بۆ وه‌رگرتنی بڕه پاره‌ی تێچووی حه‌ج له هاوڵاتیان، بێجگه له رۆژانی هه‌ینی، هه‌موو رۆژێك ئه‌گه‌ر پشووش بێت له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه‌كانی حه‌جی پارێزگاكان ده‌وام تا دوای 4ی ئێواره به‌رده‌وامه، به مه‌به‌ستی راییكردنی خێرای كاروباری حاجیانی به‌ڕێزی ماڵی خوا.
دارشتنه‌وه‌ى هه‌واڵ - شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.