وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری هه‌رێم بڕیاریدا جیاوازی مووچه و ده‌رماڵه‌ی سه‌رجه‌م فه‌رمانبه‌ران و مووچه‌خۆرانی هه‌رێم خه‌رجبكات.
به‌پێی نووسراوێكی وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، كه (ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 1ی 4 /2019 ده‌رچووه كۆپییەكی دەست كوردستان تیڤی كەوتووە واژۆی ڕێباز محەمەد حەملان، وەزیری دارایی و ئابووری بەسەرەوەیە وەزارەتی دارایی بڕیاریداوە، به خه‌رجكردنه‌وه‌ی جیاوازی مووچه و ده‌رماڵه‌ی فه‌رمانبه‌ران و مووچه‌خۆرانی هه‌رێمی كوردستان.
هەروەها به‌پێی بڕیاره‌كه، مانگانه تاوه‌كو بڕی یه‌ك ملیۆن دینار جیاوازییه‌كه خه‌رجده‌كرێت، به‌ڵام ئه‌گه‌ر ئه‌و جیاوازییه‌ی مووچه و ده‌رماڵه‌ی فەرمانبەران گه‌یشته 10 ملیۆن دینار ئه‌وا ده‌بێت ره‌زامه‌ندی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی ژمێرکاری بەشی خەرجییەکان لەوەزارەتی دارایی بۆ وه‌ربگیرێت.
دارشتنه‌وه‌ی: سامان زاهیر
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.