ن/ نه‌هله ئه‌حمه‌د رسول
زۆرێك قوتابیمان هه‌یه كه تووشی له‌بیرچوونه‌وه ده‌بن له‌كاتی به‌شداری پێ كردنیان له وانه‌كانی ڕۆژانه له‌ناو پۆلدا، ئه‌وه‌ش دیارده‌یه‌كه كه دووچاری هه‌ندێك له قوتابییان ده‌بێته‌وه به‌شێوه‌یه‌ك كه له‌ماڵه‌وه وانه‌كانی به‌باشی خوێندوه، به‌ڵام كاتێك دێته قوتابخانه‌و له‌پۆلدا و به‌شداری پێده‌كه‌ی وه‌ك پێویست نیه، یان بابه‌ته‌كه‌ی به‌ته‌واوی له‌بیر ده‌چێته‌وه له به‌رامبه‌ر مامۆستا و هاوپۆله‌كانی ئه‌گه‌ر چی قوتابیه‌كی زیره‌كیشه به‌ڵام مامۆستا واهه‌ستده‌كات كه ئه‌م قوتابیه نه‌یخوێندوه، چه‌ند هۆكارێكمان هه‌یه ده‌بنه هۆی دروست بوونی ئه‌و شله‌ژانه ده‌روونیه له‌وانه:
یه‌كه‌م: شێوازی توندی مامۆستا به‌رامبه‌ر به قوتابیان له‌ناو پۆل به‌هۆكارێكی سه‌ره‌كی ئه‌و دیارده‌یه داده‌نرێت، زۆرێك له مامۆستایان شێوازێكی توندیان هه‌یه له‌ناو پۆل وه‌ك ترساندنی قوتابیان به سزادان بۆ نموونه، ئه‌گه‌ر نه‌خوێنی نمره‌ت لێ ده‌شكێنم، یان ده‌رتده‌كه‌مه ده‌ره‌وه، ترساندنی به كارگێری قوتابخانه یان هاوار به‌سه‌ردا كردن له‌كاتی نه‌زانینیان، هه‌روه‌ها پێگوتنی قسه‌ی نه‌شیاوی وه‌ك ته‌مبه‌ڵ یان بۆ دێیه قوتابخانه‌كه‌ناخوێنی.
ئه‌وانه وا له قوتابی ده‌كات جۆره ترسێكی له‌لا دروست بێت كه نه‌توانێ به باشی به‌شداری له وانه‌كه بكات، له‌ترسی سزادان باوه‌ڕی به‌خۆی نامێنێت زۆرجار بیر له‌وه ده‌كاته‌وه و ده‌ڵێت ئه‌ی ئه‌گه‌ر هه‌ڵسام و هه‌ڵه‌م كرد، ئه‌و ترسه‌ش ڕاسته‌وخۆ كارده‌كاته سه‌ر ده‌روونی ئه‌و قوتابییه.
دووه‌م: شله‌ژان و لایه‌نی ده‌روونی قوتابی، هه‌ندێك قوتابیمان هه‌یه سروشتی خۆی وایه متمانه‌به‌خۆبوونی كه‌مه له‌كاتی به‌شداری كردنی له وانه‌كان، چونكه واهه‌ست ده‌كات ئه‌و توانایه‌ی نیه كه هه‌ڵبستێت و به‌شداری وانه‌كان بكات، یان بیر له‌وه ده‌كاته‌وه له‌كاتی هه‌ڵسانی هاوڕێكانی پێی پێبكه‌نن یان گاڵته‌ی پێ بكه‌ن، یان بیرله‌وه ده‌كاته‌وه كه مامۆستا ستایشی ئه‌و نه‌كات وه‌ك ستایشكردنی هاوپۆله‌كانی تری یاخود زۆرجار شه‌رم ڕێگرده‌بێت له كپكردنه‌وه‌ی قوتابی و متمانه‌ی قسه‌كردنی نیه له به‌رامبه‌ر مامۆستا و هاوپۆله‌كانی.
سێ یه‌م: به‌شداری پێنه‌كردنی مامۆستا به‌شێوه‌یه‌كی یه‌كسان له‌نێوان سه‌رجه‌م قوتابیان، گرنگی پێدانی هه‌ندێك قوتابی و پشتگوێ خستنی هه‌ندێكیتر وجیاوازی كردن له‌نێوانیان هۆكارێكی گرنگه كه كارده‌كاته سه‌ر هه‌ستی قوتابی و پاشه‌كشه‌كردن له به‌شداری كردن و ساردبونه‌وه‌ی له خوێندن، چونكه وا هه‌ست ده‌كات كه له‌لایه‌ن مامۆستا پشتگوێ خراوه زۆرجار قوتابی ئه‌ڵێت بۆ بخوێنم؟ خۆ مامۆستا هه‌ر هه‌ڵم ناستێنێ به‌تایبه‌تی ئه‌و قوتابیانه‌ی كه متمانه‌ی ته‌واویان به‌خۆیان هه‌یه، سروشتی منداڵ وایه زوو بیروبۆچوونی ده‌گۆڕێت و هه‌ڵسوكه‌وتی ده‌وروبه‌ر كاریگه‌ری له‌سه‌ر دروست ده‌كات و هه‌ستێكی غیره‌كردنی هه‌یه،بۆیه پێویسته مامۆستا به‌شێوه‌یه‌كی یه‌كسان سه‌یری هه‌موو قوتابیان بكات و به‌شداری به هه‌موو قوتابیان بكات ئه‌گه‌ر بشزانێ كه نه‌ی خوێندوه چونكه وا ده‌كات هه‌موو قوتابیان جوله‌یان هه‌بێت و زیاتر چالاك بن له بابه‌ته‌كه.
جگه له‌و هۆكارانه چه‌ندین هۆكاریترمان هه‌یه وه‌ك نه‌خۆشی و بێتاقه‌تی یان هیلاك بون و بیركردنه‌وه له‌شتی ده‌ره‌وه‌ی قوتابخانه و یاری كردن و نه‌خۆشیه بۆ ماوه‌یه‌كان و ده‌ماره‌خانه‌كانی مێشك و ژینگه‌ی ده‌وروبه‌ر و نه‌گونجاوی له‌گه‌ڵ ژینگه‌ی قوتابخانه و..هتد
بۆ چاره‌سه‌ری ئه‌م دیارده‌یه‌ش ده‌توانین بڵێین مامۆستا رۆڵێََكی سه‌ره‌كی هه‌یه له چاره‌سه‌ركردن به‌وه‌ی كه به‌شداری به هه‌موو قوتابیان بكات به‌یه‌كسانی و به یه‌ك چاو سه‌یری هه‌موو قوتابیان بكات و جیاوازی نه‌كردن له‌نێوانیان له‌ڕووی پێدانی خۆشه‌ویستی، هه‌روه‌ها بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ی وره‌ی قوتابی پێویسته مامۆستا له‌جیاتی سزا پاداشت به‌كاربهێنێت وه‌ك پێدانی دیاری بچووك یان پێدانی شیرینی یان ده‌ست خۆشی و پێداهه‌ڵدان، هه‌روه‌ها پێویسته مامۆستا ڕه‌فتارێكی نه‌رم و نیان و دوور له توندوتیژی له‌ناو پۆل به‌كاربێنێت بۆ ئه‌وه‌ی قوتابی زیاتر بۆلای خۆی ڕابكێشێت و گیانی هاوڕێیه‌تی په‌یڕه‌و بكات له‌گه‌ل هه‌موو قوتابیان تا قوتابی بتوانێ به ده‌روونێكی ئارامتر بێته پۆل و حه‌زی بۆ به‌شداری كردن لا دروست بێت.
دایكان و باوكانیش له‌و ڕوه‌وه ڕۆڵیان هه‌یه بۆ هاوكاری كردنی منداڵه‌كانیان شان به‌شانی مامۆستا تا وا له قوتابیه‌كان بكه‌ن ده‌روونێكی ئارام و دوور له‌ترس و شه‌رم و ژینگه‌یه‌كی له‌باری خوێندنی بۆ دروست بكه‌ن تا زیاتر پشت به‌خۆیان ببه‌ستن و متمانه‌یان بۆ بگه‌ڕێته‌وه.
كوردستان تیڤی/ كامران
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.