Erbil 38°C چوارشەممە 04 ئازار 14:21

له‌ شارۆچکه‌ی پردێ سێ گه‌ڕه‌ک ئه‌گه‌ری چۆڵکردنیان له‌سه‌ره‌

بەھۆی کاریگەریی بارانەوە
کوردستان TV
#7
100%


بەھۆی کاریگەریی بارانەوە، رووباری پردێ ئاستی ئاو له‌ زیادبوونی به‌رده‌وامدایه‌، هه‌ر  له‌ چەند ناوچەیەكی كوردستانیش زیان بەر ماڵ و موڵکی هاووڵاتیان و رێگاکان کەوتووە.

بەهۆی بەردەوامی بارانبارینیش رووباری پردێ له‌ زیادبوونی به‌رده‌وامدایه‌ و تائێستاش سێ گه‌ڕه‌ك ئه‌گه‌ری چۆڵكردنیان له‌سه‌ره‌.

به‌رێوه‌به‌ری پۆلیسی پردی له‌ كوردستان تیڤی راگه‌یاندووه‌: به‌شێك له‌ گه‌ڕه‌كی ئۆرته‌ چۆڵكراوه‌ كه‌ ده‌كه‌وێته‌ نزیك زێیه‌كه‌وه‌، هه‌روه‌ها  گه‌ڕه‌كی كوردستان و گه‌ڕه‌كی ساڵه‌یی هۆشداریان پێدراوه‌.

دارشتنه‌وه‌ی: سامان زاهیر

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.