Erbil 38°C چوارشەممە 04 ئازار 14:21

ڕێگای کورتەک لە بناری قەندیل داڕوخا

بەھۆی باران بارین
کوردستان TV
#7
100%


بەشێك لە ڕێگای كورتەك لە بناری قەندیل داڕوخا، بەهۆیەوە هاتوچۆی ئۆتۆمبێل بەسەر رێگاكەدا راگیرا.

بەھۆی باران بارینی زۆر لۆفەکانی کورتەک دارماوە، رێگاکە پەکی کەوتووە، بەو ھۆیەشەوە رێگای نێوان قەڵادزێی -سۆران -حاجی ئۆمەران داخراوە و گرفت و ئاریش بۆ شۆفێران و ژمارەیەکی زۆری گوند نیشینانی بناری قەندیل دروست بووە ، لەسنوری ناحیەی سەنگەرسەر.

بەهۆی ئەو شەپۆلە بارانبارینەی كە هەرێمی كوردستان و بناری قەندیلی گرتەوە، بووە هۆی داڕمانی بەشێك لە رێگای كورتەك لە بناری قەندیل و لە ئێستاشدا هاتوچۆكردنی ئۆتۆمبێل بەسەر رێگاكەدا راگیراوە.

لە دوای داڕمانی بەشێك لە رێگاكە، تیمەكانی شارەوانیی لەگەڵ رێگاوبانی راپەڕین و ناحیەی سەنگەسەر، لە هەوڵی چاكردنی بەشە رووخاوەكانی رێگاكەن.

لە ئەگەری چاكردنەوەی رێگاكە و كردنەوەی، لە رێگەی راگەیاندنەكانەوە شۆفێران و هاوڵاتیان ئاگاداردەكەنەوە.

دارشتنه‌وه‌ی: سامان زاهیر

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.