قایمقامیه‌تی قه‌زای كه‌لار هۆشداری ده‌داته هاووڵاتیانی نزیك ڕووباری سیروان كه ئه‌گه‌ری به‌رزبوونه‌وه‌ی ئاستی رووباره‌كه‌و فراوانبوونی له ئارادایه داوایان لێده‌كات خۆیان به‌دووربگرن.
قایمقامیەتی قەزای کەلار ئەمڕۆ دووشەممە 1ی نیسانی 2019 لە ڕاگەیەندراوێکدا هۆشداریی دایە هاووڵاتییانی گوند و گه‌ڕه‌ك و خانوو و كارگه و خاوه‌ن ئاژه‌ڵ و پڕۆژه و جوتیاره‌كانی نزیك ڕووباری سیروان، چونکە ئه‌گه‌ری به‌رزبوونه‌وه‌ی ئاستی ڕووباره‌كه و فراوانبوونی له‌ئارادایه.
داواشی لەو کەسانە کردووە، بە تایبەت ئەوانەی زۆر نزیکن لە ڕووبارەکەوە، لە ئێوارەی ئەمڕۆ دووشەممەوە تا ئاساییبوونەوەی دۆخی بارانبارین و لافاو خۆیان بەدووربگرن و ئاگاداری خۆیانبن.
ئەوەش لەكاتێكدایە، بەهۆی بارینی بارنێكی زۆر لەچەند رۆژی رابردوو هەروەها دروستبونی لافاو لە چەند ناوچەیەکی هەرێمی کوردستان، بڕێکی زۆر لە ئاوی باراناو چووەتە ناو هەردوو بەنداوی دەربەندیخان و دوکانەوە.
دارشتنه‌وه‌ی: سامان زاهیر
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.