رۆژی چوارشەممە 3-4-2019، چواردەهەمین پێشانگای نێودەوڵەتی کتێبە لەشاری هەولێر دەکرێتەوەو بۆ ماوەی 10رۆژ بەردەوام دەبێت.
بەپێی زانیارییەکان، پێشانگای ئەمساڵ بە بەراورد بەساڵانی رابردوو گەورەتردەبێت و نزیکەی 300 دەزگای چاپەمەنی لە 21 وڵاتی جیاواز تێیدا بەشداری تێدا دەکەن.
50 دەزگای بیانی و 200 دەزگای عەرەبی و 40 دەزگای کوردی لە پێشانگاکەدا بەشداری دەکەن.
نزیکەی یەک ملیۆن کتێب نمایش دەکرێن، ئاماژه بهوهشكراوه ڕێگری لە ھەموو ئەو کتێبانە کراوە کە بیری توندڕەوی بڵاو دەکەنەوە.
دارشتنهوهی: سامان زاهیر
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.