گۆڤاری "History Revealed" ساڵانه له یه‌كی مانگی نیسان درۆ له‌نێوان هاوڵتیان ده‌كرێت، له‌مباره‌یه‌وه به‌ناوبانگترین درۆ به‌ناوبانگه‌كانی له یه‌كه‌م رۆژی مانگی نیسان بڵاوكرده‌وه، كه ئه‌و هه‌موو جیهانیان سه‌رقاڵكرد:
درۆی "كه‌شتیی تایتانیك"
له ساڵی ٢٠٠١ رادیۆی "Brightin" به گوێبستانی راگه‌یاند، كه ده‌توانن كه‌شتییه‌كی كۆپی هه‌مانشێوه‌ی كه‌شتیی تایتانیك له كه‌ناراوه‌كانی "بیچی هێد" ده‌ریای بریتانیا ببینن.
ده‌ستبه‌جێ سه‌دان خه‌ڵك به‌ڕاكردن رۆیشتن بۆ ئه‌و شوێنه له‌نزیك رۆژهه‌ڵاتی ساسیكس، پاشان بۆیان ده‌ركه‌وت ئه‌م هه‌واڵه گاڵته‌یه.
پیاوێك هاوسه‌ره‌كه‌ی تا مردن ده‌ترسێنێت و پاشان ده‌مرێت.
له ساڵی ١٨٩٦، پیاوێك به‌ناوی جۆن ئهرینز، كه كه‌سێكی جووتیار بوو له ویلایه‌تی تینێسی، بڕیاریدا هاوسه‌ره‌كه‌ی بترسێنێت، بۆیه دهمامێكی سپی بۆ گاڵته له‌سه‌ر كرد و هاوسه‌ره‌كه‌ی ترسان، به‌ڵام گاڵته‌ی ١ی نیسان، بوویه هۆی بوورانه‌وه و پاش كاتژمێرێك گیانی له‌ده‌ستدا.
درۆی پیسبوونی ئاو
له ساڵی ٢٠٠٢ پێشكهكارانی په‌خشی رادیۆ له شاری كینساسی ئه‌مریكا، گوێبیستانیان تووشی ترس و دڵه‌ڕاوكێ كرد، ئه‌ویش له رێگه‌ی راگهیاندراوێكهوه، گوایه بۆرییه‌كانی دابه‌شكردنی ئاوی خواردنه‌وه له ئاستێكی به‌رز یه‌كه‌می ئۆكسیدی هایدرۆجینی تێدایه، ئه‌م مادده سروشتییه ره‌نگه ببێته هۆی زۆر میزكردن و ده‌ركه‌وتنی نیشانه‌ی چرچ و لۆچی له‌سه‌ر پێست.
له‌وكاته‌دا پۆلیس سه‌دان په‌یوه‌ندی ته‌له‌فۆنی وه‌رگرت له دانیشتووانه‌كانی ئه‌و ناوچه‌یه له ترسی بوونی كرده‌وه‌یه‌كی تیرۆریستیی. به‌ڵام زۆر به خێرایی ده‌ركه‌وت كه ئه‌م راگه‌یاندنه ته‌نیا درۆی نیسانه.
درۆی هه‌ڵهاتن له قوتابخانه
ساڵی ١٨٩٧ قوتابییه‌كی كچ له قوتابخانه‌ی لۆسیكۆپی نایاب له جۆرجیای ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا درۆیه‌كی بڵاوكرده‌وه، تێیدا داوای له سه‌رجه‌م قوتابییان كرد، ئه‌م رۆژه له ده‌ره‌وه‌ی قوتابخانه به‌سه‌ربه‌رن و بگه‌ڕێن به‌سه‌رتاسه‌ری ئه‌و شاره، به‌ڵام ئه‌وه‌ی كه‌س پێشبینی نه‌ده‌كرد به‌ڕێوه‌به‌ری ئه‌و قوتابخانه ده‌ستبه‌جێ نامه‌یه‌كی ده‌ستی نووسی بۆ سه‌رجه‌م باوك و دایكانی قوتابییه‌كان داوای لێ‌كردن منداڵه‌كانیان له‌م قوتابخانه بگوازنه‌وه بۆ قوتابخانه‌یه‌كی دیكه، به مه‌به‌ستی پاراستنی ئابڕووی قوتابخانه‌كه.
درۆی دووكه‌ڵ بێئاگر نییه!
له ساڵی ١٩٨٠ وێستگه‌ی ته‌له‌ڤیزیۆنی ”WNAC-TV" راپۆرتێكی هه‌واڵیی بڵاوكرده‌وه، دانیشتووانانی شاری میلتۆنی سه‌ر به ویلایه‌تی ماساچۆستس تووشی دڵه‌ڕاوكێ كرد، چونكه له هه‌واڵه‌كه‌دا ئه‌وه هاتبوو، چیای ”گریت بلو هێڵ“ ی بووركانیی خه‌ریكه هه‌ڵده‌قوڵێ و ده‌ته‌قێته‌وه، له كۆتایی راپۆرته‌كه‌دا نووسینێكی بچووك له ژێره‌وه ده‌ركه‌وت نووسرابوو، ئه‌مه درۆی نیسانه، به‌ڵام پاش چی، كاتێك زۆربه‌ی دانیشتووانه‌كان ماڵه‌كانیان چۆڵكرد و به‌رهه‌مهێنه‌ری تهلهڤیزۆنهكه، هۆمه‌ر كیلی له‌و وێستگه‌یه ده‌ركرا.
گه‌شتێك به سه‌رتاسه‌ری جیهان له به‌رانبه‌ر نرخێكی زۆر كه‌م!
له ساڵی ١٩٧٢ رۆژنامه‌ی تایمز وتارێكی له یادی دامه‌زراندی سه‌د ساڵه‌ی ماركێته‌كانی ”تۆماس كۆك“ بڵاوكرده‌وه، تێیدا باس له گه‌شتێكی سه‌رانسه‌ری جیهان ده‌كات به نرخێكی زۆر هه‌رزان.
رۆژنامه‌كه ئه‌م گاڵته‌یه‌ی بڵاوكرده‌وه و رایگه‌یاند، بریكاری گه‌شتكردن گه‌شتێكی سه‌رتاسه‌ری جیهان پێشكه‌ش ده‌كات به هه‌مان نرخی ساڵی ١٨٧٢. ئاپۆڕای چاوه‌ڕوانی خه‌ڵك به چه‌ند ریزێك سه‌ره‌یان به‌ست له‌به‌رده‌م ماركێته‌كانی ”تۆماس كۆك“ له سه‌رتاسه‌ری ئه‌و وڵاته، به‌ڵام ئه‌م گاڵته‌یه بووه هۆی ده‌ركردنی په‌یامنێری رۆژنامه‌كه به ناوی جۆن كارته‌ر.
سه‌رچاوه/ Kurdistan CT
دارشتنه‌وه‌ی/ كامران
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.