Erbil 38°C یەکشەممە 06 ئەیلوول 08:22

وەزیری دەرەوەی فەرەنسا: رێگه‌ به‌ گه‌ڕانه‌وه‌ى ئافره‌ته‌ فه‌ره‌نسییه‌کانى داعش ناده‌ین

لودریان: ئەوان دوژمنن و دەبێت لەو شوێنەی تاوانیان ئەنجامداوە دادگایی بكرێن
کوردستان TV
100%

ژان ئیڤ لودریان، وەزیری دەرەوەی فەرەنسا راگەیاند" ئەوان به‌ هیچ شێوه‌یه‌ك رێگه‌ به‌ گه‌رانه‌وه‌ى ئه‌و ئافره‌ته‌ فه‌ره‌نسییانه‌ نادات، كه‌ له‌ عێراق و سووریا له‌گه‌ل رێكخراوى تیرۆریستى داعشدا بوون و هەڵوێستی فەرەنساش هه‌میشه‌ ئەوەبووە رێگە بە گەڕانەوەیان نادرێت.  

ژان ئیڤ لوردیان هەروەها گوتی" ئەو فەرەنسییانەی لە ریزەكانی داعش شەڕیانکردووە، شەڕیان لەدژی فەرەنسا كردووە، بۆیە ئەوان دوژمنن و دەبێت لەو شوێنەی تاوانیان ئەنجامداوە دادگایی بكرێن، بەتایبەتی لە عێراق و سووریا".

له‌ لایه‌كى تره‌وه‌ لۆران نونیز، وەزیری ناوخۆی فەرەنساش رایگەیاند، نزیكەی 200 منداڵی چەکدارانی داعش لە ساڵی 2015دا گەڕێندرانەوە و ژمارەیەكیان دەستبەسەرن، بەڵام نزیکەی 200 تاوەکو 300 منداڵی دیکەی چەکدارانی فەرەنسی ناو داعش تاوەكو ئێستا چارەنووسیان نادیارە. 

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.