سەرۆکایەتی کۆماری جەزائیر لەبەیاننامەیەکدا رایگەیاند" عەبدولعەزیز بۆتەفلیقەی سەرۆکی جەزائیر رایگەیاندوە له کۆتایی خولی سەرۆکایەتییەکەی کە له 28ى نیسان كۆتایی دێت، دەست لەکاردەکێشێتەوە.
لەژیر فشاری خۆپیشاندەراندا، عەبدولعەزیز بوتەفلیقە سەرۆكی جەزائیر بڕیاریدا دەستلەكاربكێشێتەوە.
لەبەیاننامەی سەرۆکایەتیدا هاتووە، بۆتەفلیقە دەیەوێت کاری دامەزراوەکان بەشێوەیەکی دەستوری بەڕیوەبچن لەقۆناغی گواستنەوەی دەسەڵات کە پاش دەستلەکارکێشانەوەی سەرۆک دەستپێدەکات.
هەردوو کەناڵی (نەهار و بیلاد)ی جەزائیری هەواڵی دەست لەکار کێشانەوەی عەبدولعەزیز بوتەفلیقەی سەرۆکی وڵاتەکەیان پشت راست كردهوه.
تێزانین لەژیر فشاری خۆپیشاندەراندا، عەبدولعەزیز بوتەفلیقە سەرۆكی جەزائیر بڕیاریدا دەستلەكاربكێشێتەوە، دواى ئهوهى له چوار خولدا لهسالى 1999 تاكو 2014 پۆستى سهرۆكى جهزایرى وهرگرتبوو، دهیویست بۆ خولێكى تریش خۆى كاندید بكاتهوه، بهلام بێزارى هاولاتیان ئهو جاره گهیشته لووتكهو به ناچارى ناوبراو بریارى دهست لهكاركێشانهوهى داوه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.