لە یەکێک لە بازگەکانى سەر بە بەڕێوەبەرایەتى ئاسایشى سۆران توانرا 2 کەس بە بڕى یەک کیلو و بیست و نۆ گرام ماددەى هۆشبەرى جۆرى هێرویین دەستگیر بکرێن.
له راگهیهندراوێكی بنکەى نەهێشتنى ماددە هۆشبەرەکانى سۆران هاتووه، تۆمەتباران خەڵک و دانیشتووى دەرەوەى سنوورى سۆرانن و ئەم بڕە لە ماددەى هۆشبەریان لە شارۆچکەیەکى نزیک لە سۆران دەستەبەر کردبوو و بەنیاز بوون بیگوازنەوە بۆ شوێنى نیشتەجێ بوونى خۆیان کە خۆشبەختانە بە هۆى وریایى و چاوکراوەیى کارمەندانى بازگە توانرا دەست بەسەر مەواددەکە دا بگیرێت و هەردوو تۆمەتبار دەستگیر بکرێن.
دەستگیرکراوەکان بۆ گرتنە بەرى ڕێکارە یاسایەکان ڕەوانەى بەردەم بەڕێز دادوەرى لێکۆلینەوە کراون.
دارشتنهوهی: سامان زاهیر
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.