له‌ئێستادا ھاووڵاتییانی عێراق و ھه‌رێمی كوردستان ده‌توانن له رێگه‌ی لینكێك داوای وه‌رگرتنی ڤیزای ئه‌لیكترۆنی بكه‌ن و ده‌بێت دوای پڕكردنه‌وه‌ی خانه‌كان و تۆماركردنی پێویستییه داواكراوه‌كان دڵنیاببنه‌وه له ھاتنه‌وه‌ی قبوڵكردنی ڤیزه‌كانییان.
باڵێوزخانه‌ی كۆماری ئیسلامیی ئێران له عێراق راگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكرده‌وه و تیایدا رایگه‌یاندووه باڵیۆزخانه و سه‌رجه‌م كۆنسولخانه‌كانی ئه‌و وڵاته له عێراق ده‌ستییان كردووه به پێدانی ڤیزای به‌بێ به‌رامبه‌ر به‌و عێراقییانه‌ی كه ده‌یانه‌وێت سه‌ردانی ئێران بكه‌ن و ئه‌م بڕیاره له‌ئێستاوه كاری پێده‌كرێت.
له ٣٠ی مانگی ئاداری رابردوو وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی كۆماری ئیسلامیی ئێران نووسراوێكی ره‌وانه‌ی باڵیۆزخانه‌كه كردووه و ھاوپێچی كردووه به به‌یاننامه‌ی كۆتایی سه‌ردانه‌كه‌ی سه‌ركۆماری ئێران، حه‌سه‌ن روحانی بۆ عێراق له ١١ی ئادار كه تیایدا له‌گه‌ڵ عێراق رێككه‌وتوون ڤیزا به‌بێ به‌رامبه‌ر بدرێت به ھاووڵاتییانی ھه‌ردوو وڵات و ھه‌ردوو لا و ڤیزا له‌سه‌ر ھاووڵاتییانی یه‌كتر ھه‌ڵبگرن.
ئه‌مه‌ش لینكه‌كه‌یه.. https://evisatraveller.mfa.ir/ar/request/applyrequest
داڕشتنه‌وه‌ی هه‌واڵ / رزگار
سه‌رچاوه / ئه‌نادۆڵۆ
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.