Erbil 38°C دووشەممە 16 شوبات 05:13

پۆگبا خه‌ون به‌یانه‌ی ریال مه‌دریده‌وه‌ ده‌بینێت

پۆگبا له‌سالی 2016 وه‌ له‌یۆڤنتۆسه‌وه‌ گه‌ڕایه‌وه‌ ریزی شه‌یتانه‌ سووره‌كان
کوردستان TV
100%


به‌رێوه‌به‌ری هونه‌ری یانه‌ی مانچسته‌ر یونایتدی ئینگلیزی ئۆلی جۆنار سۆلسكایه‌ر له‌لێدوانێكی بۆ تۆری هه‌والی بی بی سی تیشكی خسته‌ سه‌ر قسه‌كانی پۆل بۆگبای یاریزانی یانه‌كه‌ی، پۆگبا رایگه‌یاندبوو خه‌ون به‌یانه‌ی ریال  مه‌درید ده‌بینم

 له‌به‌رامبه‌ر ئه‌و لێدوانه‌ی پۆگبا سۆلسكایه‌ر روونیكرده‌وه‌ پۆگبا ته‌نیا باسی خۆی نه‌كردوه‌، به‌ڵكو وه‌ك یاریزانێك رایگه‌یاندووه‌ هه‌ر یاریزانێك ئاره‌زووی هه‌یه‌ په‌یوه‌ندی به‌ریزه‌كانی یانه‌ی ریال مه‌دریده‌وه‌ بكات

 هه‌روه‌ها سۆلسكایه‌ر وتیشی پۆگبا له‌ریزی شه‌یتانه‌ سووره‌كان خۆشحاڵه‌و ئه‌ركه‌كانی خۆی زۆر به‌چاكی له‌نێو یاریگا ئه‌نجام ده‌دات

 پێویسته‌ بوترێت پۆل بۆگبا له‌سالی 2016 وه‌ له‌یۆڤنتۆسه‌وه‌ گه‌ڕایه‌وه‌ ریزی شه‌یتانه‌ سووره‌كان له‌به‌رامبه‌ر بری  89 ملیۆن پاوه‌ندی به‌ریتانی دوای ئه‌وه‌ی بۆ ماوه‌ی 4 ساڵ له‌گه‌ڵ خانمه‌ پیره‌كه‌ به‌رده‌وامبوو.  
 

تۆپی پێ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.