به‌چاودێری لێژنه‌ى ئۆلۆمپى هه‌رێمی كوردستان ، به‌سه‌ر په‌رشتى یه‌كێتى ناوه‌ندی جمناستیكى كوردستان ، سبه‌ى چوارشه‌ممه 3 ى 4 ى 2019 ، له‌هۆڵی په‌یمانگای وه‌رزشى له‌شاری سلێمانى خولی مه‌شق و راهێنان بۆ راهێنه‌رانى جمناستیكى كوردستان به‌ڕێوه‌ده‌چێت
خوله‌كه ماوه‌ی 3 ڕۆژ به‌رده‌وام ده‌بێت ، تێیدا وانه‌كانی خول له‌لایه‌ن كه‌سانى پسپۆر تایبه‌ت مه‌ند له‌بواری یارییه‌كه به شێوه‌ى تیۆرى و پراكتیك ده‌گوترێنه‌وه
رۆژانى به‌ڕێوه‌چوونى خول له‌كاتژمێر 9 ى به‌یانى ده‌ست پێده‌كات تاوه‌كو ئێواره ، له ئێواره‌ى ڕۆژى هه‌ینى 5 ى 4 ى 2019 كۆتا ڕۆژى خوله‌كه ده‌بێت
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.