ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 3 ى 4 ى 2019 ، له‌راگه‌یاندراوێكدا كه‌وێنه‌یه‌ك ده‌ست ماڵپه‌ری كوردستان تیڤى كه‌وتووه ، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى پۆلیسى پارێزگای سلێمانى ده‌ستگیكردنى باندێكى 3 كه‌سیان ڕاگه‌یاند كە تۆمەتبارن بە بازرگانیكردن و بەكارهێنەری ماددەی هۆشبەر .
پۆلیس ئاماژه به‌وه‌ش ده‌كات كه هێزەكانی بنكەی پۆلیسی وارماوا(زەڕایەن) زانیاری‌یان پێگەیشت كە باندێكی سێ كەسی بەكارهێنەرو بازرگانیكەرن بەماددەی هۆشبەر ، هێزەكانی پۆلیس لێكۆڵینەكانیان دەستپێكردوو زانیاری تەواو لەسەر تۆمەتباران دەستكەوت و توانرا لەچەند شەوێكی جیاوازداو لەچەند بۆسەیەكدا كە لەلایەن هێزەكانی بنكەی پۆلیسی وارماواوە دانرابوو هەرسێ تۆمەتبار دەستگیربكرێن .
راشیده‌گه‌یه‌نن ، لەكاتی دەستگیركردنی تۆمەتباراندا دەستگیرا بەسەر 3 جۆر لەماددەی هۆشبەرو كەرەستەی ئامادەكراو بۆبەكارهێنان و بازرگانیكردن بەو ماددانە هەروەها ئۆتۆمبێلێك دەستیبەسەردا گیرا كە بە تۆمەتباران بووە .
پۆلیس ئاماژه به‌وه‌ش ده‌كات كه لە ئێستادا هەر 3 تۆمەتبار بەفەرمانی دادوەرو بەپێی ماددەی 14ی هۆشبەر ڕاگیراون و پەڕاوی لێكۆڵینەوە بۆ تۆمەتباران كراوەتەوە .
دارشتنه‌وه هه‌واڵ - شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.