وڵاتی سعوودیه له‌ماوه‌ی چوار مانگدا زیاتر له 45 كه‌سی له‌سێداره داوه و یه‌كێتی ئه‌ورووپاش دژی جێبه‌جێ كردنی سزای لهسێدارهدانهكهیه .
فێدێریكا مۆگه‌رینی، نوێنه‌ری باڵای سیاسه‌ته‌كانی ئاسایش و ده‌ره‌وه‌ی یه‌كێتی ئه‌ورووپا له راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژه‌ی به‌وه‌داوه كه له كانوونی دووهه‌می ٢٠١٩ه‌وه تائێستا ژماره‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی له سعوودیه له‌سێداره دراون، ٤٥ كه‌سی تێپه‌ڕ كردووه.
له‌راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا ئه‌وه‌ی بیری هه‌موو لایه‌ك هێناوه‌ته‌وه ٤ كه‌س كه به‌هۆی قاچاخچێتی تلیاكه‌وه ده‌ستگیركرابوون له‌رۆژانی دواییدا له‌سێداره‌دراون و ده‌ڵێت، "یه‌كێتی ئه‌ورووپا دژی جێبه‌جێ كردنی سزای له‌سێداره‌دانه .
له‌راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا باس له‌وه كراوه كه له دوو له‌سه‌ر سێی وڵاتانی جیهاندا سیسته‌می سزای له‌سێداره‌دان هه‌ڵگیراوه و ئاشكرای كردووه كه یه‌كێتی ئه‌ورووپا له‌و بڕوایه‌دایه ئه‌م سزایه زۆر بێبه‌زه‌ییانه و دژه مرۆڤانه‌یه و هاوكات هیچ كاریگه‌رییه‌كی ئه‌وتۆشی نییه.
سه‌رچاوه / ئه‌نادۆڵۆ
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.