وه‌زاره‌تی كاره‌با رایده‌گه‌ێنێت ، بۆ یه‌كه‌مین جاره كاره‌بای نیشتمانی ده‌گاته 3600 مێگاوات كاره‌با به پشتبه‌ستن به‌سه‌رجه‌م وێستگه‌كانی به‌رهه‌مهێنانی كاره‌با و له‌م مانگه‌شدا ماوه‌كانی پێدانی كاره‌با بۆ 16 كاتژمێر به‌رزبووه‌ته‌وه.
وه‌زاره‌تی كاره‌بای حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له ماڵپه‌ڕی فه‌رمی خۆیدا رایگه‌یاندووه، له‌ئه‌نجامی رێژه‌ی بارانبارینی ئه‌مساڵ و به‌رزی ئاستی ئاوی هه‌ردوو به‌نداوی دوكان و ده‌ربه‌ندیخان، رێژه‌ی به‌ردانه‌وه‌ی ئاو له‌هه‌ردوو به‌نداوه‌كه زیادیكردووه‌و به‌م هۆیه‌شه‌وه توانراوه سه‌رجه‌م یه‌كه‌كانی كارۆ ئاوی به‌رهه‌مهێنانی كاره‌با له‌و دوو وێستگه‌یه ئیشپێبكرێت، له‌به‌نداوی دوكان رێژه‌ی به‌رهه‌مهێنانی كاره‌با گه‌یشتۆته 280 مێگاوات و له ده‌ربه‌ندیخانیش 240 مێگاوات كاره‌با، به‌مه‌ش به‌رهه‌مهێنانی كاره‌با له هه‌رێمی كوردستان بۆ یه‌كه‌مین جار ده‌گاته 3600 مێگاوات كاره‌با به پشتبه‌ستن به‌سه‌رجه‌م وێستگه‌كانی به‌رهه‌مهێنانی كاره‌با و له‌م مانگه‌شدا ماوه‌كانی پێدانی كاره‌با بۆ 16 كاتژمێر به‌رزبووه‌ته‌وه.
ده‌شڵێت: وه‌زاره‌تی كاره‌با بۆ سه‌لامه‌تی وێستگه‌ی به‌رهه‌مهێنانی كاره‌با له هه‌ردوو به‌نداوی دوكان و ده‌ربه‌ندیخان به‌ووردی ره‌چاوی سه‌لامه‌ی وێستگه‌كه‌و كاری چاكسازیی تێیدا ده‌كات و هه‌ر به‌م هۆیه‌شه‌وه له ئێستادا توانراوه هه‌موو یه‌كه‌كان ئیشیپێبكرێت.
داڕشتنه‌وه‌ی هه‌واڵ / رزگار
سه‌رچاوه/ ماڵپه‌ڕی وه‌زاره‌تی كاره‌با
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.