تۆمه‌تبارێك له ئه‌مریكا به هۆی دزینی ئۆتۆمبێله‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كرابوو، له به‌رامبه‌ر ئازادكردنی به شێوازێكی سه‌یر سزای بۆ بڕاوه‌ته‌وه.
دادگایه‌ك له ئه‌مریكا گه‌نجێكی تۆمه‌تبار به دزینی ئۆتۆمبێلی به‌وه سزا داوه كه له به‌رامبه‌ر ئازادكردنی ده‌بێت واز له خواردنی بیبسی بێنێت ، چونكه زۆر حه‌زی له خواردنیه‌تی.
ئافره‌تێكی دادوه‌رێك له ویلایه‌تی هاوایی ئه‌مریكا كه‌سێكی به‌ناوی" كریستۆفر مۆنتیلیانۆ جونیۆری" سزا داوه، ئه‌و گه‌نجه كاتی لێپرسینه‌وه به درۆ وه‌ڵامی پرسیاره‌كانی پۆلیسی داوه‌ته‌وه و ڕایگه‌یاندووه كه ئۆتۆمبێله‌كه‌ی دزراو نییه به‌ڵكو به كه‌سێكی نزیكی خۆی داوه بۆ ئه‌وه‌ی به ئۆتۆمبیله بڕوات ، تا له ماركێت ساردی بكڕێت.
پاش ئه‌وه‌ی كه دادوه‌ره‌كه به‌وه‌ی زانی كه ئه‌م گه‌نجه حه‌زی له خواردنی ببسییه، بڕیاریدا به مه‌رج ئازادی بكات، واته به‌و مه‌رجه‌ی بۆ ماوه‌ی 4 ساڵ واز له خواردنی ببسی بێنێت..
شایانی باسه له‌گه‌ڵ ئه‌م سزاییه ده‌بێت مۆنتیلیانۆ 100 كاتژمێر خزمه‌تگوزاری گشتی وه‌ك شاره‌وانییه‌كان پێشكه‌ش بكات له هه‌مان كاتدا بڕی 100 دۆلاریش سزا بدرێت..
سه‌رچاوه/ جام كوردی
داڕشتنه‌وه‌ی / كامران
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.