زۆرێك له ئاژانسه‌كان قه‌ڵای هه‌ولێریان وه‌كو كۆنترین شوێن هه‌ژماركردوه له جیهان كه ژیانی تێدا به‌ره‌وامبێت.
له م دواییه‌دا ئاژانسی بۆشاییگه‌ری ئاسمانیی ئه‌مریكا "ناسا"، له‌سه‌ر ماڵپه‌ڕی فه‌رمی خۆی بڵاویكرده‌وه كه قه‌ڵای هه‌ولێر كۆنترین شوێنی نیشته‌جێبوونی مرۆڤه كه تاكو ئێستا ژیانی تێدابێت.
به‌گوێره‌ی راپۆرته‌كه‌ی "ناسا"، مێژووی دروستكردنی قه‌ڵای هه‌ولێر لانیكه‌م بۆ پێش شه‌ش هه‌زار ساڵ له‌مه‌وبه‌ر ده‌گه‌ڕێته‌وه.
قه‌ڵای هه‌ولێر به سه‌رده‌می سۆمه‌رییه‌كان، ئاشوورییه‌كان، ساسانیه‌كان، مه‌غۆله‌كان، كریستیانه‌كان و عوسمانییه‌كاندا تێپه‌ڕیووه و له سه‌ره‌تای دروستبوونییه‌وه په‌رستگه‌ی جیاوازی جووه‌كان، مه‌سیحییه‌كان و مووسوڵمانهكانی تێدا دروستكراوه.
به‌گوێره‌ی داتاكانی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، له ساڵی 1995، قه‌ڵای هه‌ولێر 1631 كه‌سی تێدا ژیاوه و 247 ماڵی تێدابووه، به‌ڵام له دوای ساڵی 2003، قه‌ڵاكه چۆڵكراوه تاكو ناسنامه‌ی خۆی وه‌ك شوێنه‌وارێكی دێرینی جیهان ون نه‌كات.
قه‌ڵای هه‌ولێر 32 مه‌تر به‌رزه و خانووه‌كانی له قوڕ دروستكراون، له ساڵی 2014 ناوی خراوه‌ته لیستی شوێنه‌واره كه‌له‌پوورییه‌كانی جیهان له رێكخراوی یونیسكۆ.
سه‌رچاوه/ Kurdistan CT
داڕشتنه‌وه‌ی / كامران
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.