هه‌موو ساڵێك له 4/4 چه‌ند چالاكییه‌ك به بۆنه‌ی رۆژی هۆشیاركردنه‌وه‌ی مین ئه‌نجام ده‌درێت له كوردستانیش ساڵانه چه‌ندین چالاكی به‌و یاد ئه‌نجام ده‌درێت.
له‌حامیه‌ی رواندوز به‌چه‌ند چالاكی جۆراو جۆر یادی رۆژی جیهانی هۆشیاركردنه‌وه له مین و پشتگیریكردنی كاروباری مین كرایه‌وه.
زێبار خالید، به‌رپرسی راگه‌یاندنی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كاروباری مین/هه‌ولێر، رایگه‌یاند: ئه‌مڕۆ 4-4-2019 به بۆنه‌ی رۆژی جیهانی هۆشیاركردنه‌وه له مین و پشتگیریكردنی كاروباری مین، له ئۆفیسی سه‌ره‌كی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كاروباری مین/هه‌ولێر، له حامیه‌ی رواندوز چه‌ند چالاكیه‌ك بۆ به‌رز راگرتنی ئه‌م یاده به‌رێوه چوو،.
له مه‌راسیمه‌كه‌دا به بایه‌خ و گرنگی باسی ئه‌و رۆژه كرا‌و جه‌ختیش له‌سه‌ر هه‌وڵه‌كانی حكومه‌ت و لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان كرایه‌وه بۆ زیاتر پشتگیریكردنی ئه‌م به‌رنامه‌یه و به‌ره‌وپێش بردنی پرۆسه‌ی پاكسازی مین بۆ سه‌لامه‌تی گیانی هاووڵاتیان، هه‌روه‌ها پیشانگایه‌كی وێنه‌ی تایبه‌ت به خستنه‌رووی كاروچالاكیه‌كانی بواری هۆشیاركردنه‌وه‌و پاكسازی مین كرایه‌وه، له‌گه‌ڵ به‌خشینی پێ‌زانین به ژماره‌یه‌ك كارمه‌ند له هه‌مبه‌ر ڕاپه‌راندنی ئه‌ركه‌كانیان به‌شێوه‌یه‌كی سه‌ركه‌وتووانه.
سه‌رچاوه / زاری كرمانجی
دارشتنه‌وه‌ی/ كامران
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.