ئاسایشی سلێمانی دەستگیرکردنی سەرۆکی ئەو باندەی راگەیاند، کە مانگی رابردوو مووچەی نەخۆشخانەی شاریان دزی و دوای رۆژێک دۆزرایەوە.
ئاسایشی سلێمانی دەڵێت، ئەو تۆمەتبارە کۆتا کەسی باندەکە بووە و ناوی "شاهۆ مەحموود"ـە، سەرپەرشتیاری ئەو باندەی کردووە کە مووچەی نەخۆشخانەی شاریان دزی و دواتر ههر زوو ئەندامانی باندەکە دەستگیرکران.
تۆمەتبارەکە لە سنووری شارۆچکەی قادر كەرەم خۆی حەشاردابوو و ئاسایشی سلێمانی دەڵێت، هێزەكانی سەرەداویان دەستكەوتووە لەسەر شوێنی مانەوەی تۆمەتبار و بەدواداچوونی وردكرا بۆ جموجۆڵەكانی و زانیاری تەواو بەدەستهات، پاشان لە ئۆپەراسیۆنێكدا بە هاوكاری ئاسایشی رۆژئاوای سلێمانی دەستگیركرا و دوای لێكۆڵینەوە دانی بە تاوانەكەیدا نا.
ئاسایشی سلێمانی ئاشکرای کردووە" ئەو تۆمەتبارە پێشتر لەسەر تاوانی كوشتن بە مادەی 406 لە دادگای تاوانەكان بە زیندانی هەتاهەتایی سزادراوە، دواتر بەهۆی ئاشتەوایی لەنێوان هەردوو بنەماڵەكە و رێكکەوتن لە دەرەوەی دادگا، بەر لێبووردنی گشتی كەوتووە و ئازادكراوە".
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.