له شاره جیاجیاكانی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان له ماوه‌ی ڕۆژانی ڕابردوودا لانیكه‌م دوو ژن و دوو پیاو كۆتاییان به ژیانی خۆیان هێناوه.
به‌پێی ڕاپۆرتی ڕێكخراوی مافی مرۆڤی هه‌نگاو، ڕۆژی شه‌ممه لاویكی ته‌مه‌ن ٢٧ ساڵی خه‌ڵكی بۆكان به ناوی ” جه‌سیم محه‌مه‌دزاده“ ڕۆژێك دوای پێكهێنانی هاوسه‌رگیری خۆی هه‌ڵواسیوه و گیانی له ده‌ست داوه.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه، ڕۆژی هه‌ینی هاووڵاتییه‌كی ته‌مه‌ن ٤٥ ساڵی خه‌ڵكی زه‌ردویی پاوه كه دانیشتووی شاری نه‌غه‌ده بووه به ناوی ”حه‌یده‌ر حه‌یده‌ری“ له‌ڕێگای خواردنی حه‌به‌وه كۆتایی به ژیانی خۆی هێناوه.
هه‌مان ڕۆژ ژنێكی خه‌ڵكی ئیلام به ناوی ”له‌یلا سوهرابی“ كه خیزاندار بووه به هۆی كیشه‌ی خێزانییه‌وه خۆی هه‌ڵواسیوه.
هه‌روه‌ها، ژنێكی خه‌ڵكی گه‌نگه‌چینی ئورمیه به ناوی ”نووشین مه‌عنه‌وی“ كه‌پێشتر ئاگری له جه‌سته‌ی خۆی به‌ردابوو، ڕۆژی پێنجشه‌ممه به هۆی قووڵی برینه‌كانیه‌وه گیانی له ده‌ست داوه. ناوبراو خێزاندار و دایكی منداڵێك بووه و به هۆی كێشه‌ی خێزانییه‌وه خۆی كوشتووه.
داڕشتنه‌وه‌ی هه‌واڵ / رزگار
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.