وه‌زاره‌تی ناوخۆی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كار له‌سه‌ر بڕیاری قه‌ده‌غه‌كردنی شوفێری تاكسی ده‌كات و ده‌شڵێت: ده‌بێت شوفێری تاكسی پیشه بێت، كه له ھه‌موو جیھان پیشه‌یه.
سامی جه‌لال ، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی دیوان له وه‌زاره‌تی ناوخۆی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، رایگه‌یاند: بڕیاری قه‌ده‌غه‌كردنی شوفێری تاكسی له فه‌رمانبه‌ران كاری له‌سه‌ر ده‌كرێت، ئاماری بایۆمه‌تری مووچه‌خۆرانی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ھاتوچۆ به‌ستراوه‌ته‌وه، فه‌رمانبه‌رانی حكوومه‌ت له پله یه‌ك تا پله شه‌ش، ھێزه‌كانی ناوخۆ و فه‌رمانبه‌رانی فه‌رمانگه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه قه‌ده‌غه‌یه كاری شوفێری تاكسی بكه‌ن، ئه‌و فه‌رمانبه‌رانه‌ی دیكه‌ش كه پلهكانییان ٧،٨،٩،١٠ كه مووچه‌یان كه‌مه، ئه‌وا ده‌توانن به ره‌زامه‌ندی خۆیان كاری شوفێری تاكسی بكه‌ن.
گوتیشی: ئێستا پێدانی مووچه ئاسایی بووه‌ته‌وه و فه‌رمانبه‌ران ته‌واوی مووچه به‌بێ پاشه‌كه‌وت پێده‌درێت، بۆیه ئه‌و بڕیاره به‌رده‌وام ده‌بێت و كاری پێده‌كرێت. ده‌بێت شوفێری ته‌كسی پیشه بێت كه له ھه‌موو جیھان پیشه‌یه.
داڕشتنه‌وه‌ی / رزگار
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.