له كه‌ناری رووباری نیل له وڵاتی میسر، ته‌رمی دوو مرۆڤی مۆمیاكراو له گۆڕیكی كۆندا دۆزرایه‌وه كه پێده‌چێت مێژووه‌كه‌ی لانیكه‌م بۆ دوو هه‌زار ساڵ له‌مه‌وبه‌ر بگه‌ڕێته‌وه.
وه‌زیری سه‌رۆكی شوێنه‌واری مێژووی میسر به رۆیته‌رزی راگه‌یاند: له‌و گۆڕه‌دا ته‌رمی دوو كه‌سی مۆمیاكراو دۆزراونه‌ته‌وه كه یه‌كێكیان ئافره‌ته و ته‌مه‌نی له نێوان 35 بۆ 50 ساڵ ده‌بێت و ئه‌وه‌ی دیكه‌شیان ته‌رمی كوڕێكه كه ته‌مه‌نی له نێوان 12 بۆ 14 ساڵان ده‌بێت.
ئه‌وه‌ی ئه‌م گۆڕه له گۆره‌كانی مۆمیاكراوه‌كانی دیكه‌ی میسری جیا ده‌كاته‌وه ئه‌وه‌یه كه له پاڵ لاشه مۆمیاكراوی ئه‌و دوو كه‌سه، لاشه‌ی مۆمیاكراوی 50 ئاژه‌ڵ دۆزراوه‌ته‌وه له وانه‌ش مشك و پشیله و ته‌نانه‌ت باڵنده‌ی مۆمیاكراو كه پێده‌چێت هی خاوه‌نه‌كانی ئه‌و گۆڕانه بێت.
ئاژانسی رۆیته‌رز له‌سه‌ر زاری لێكۆڵه‌رانی شوێنه‌كه بڵاویكرده‌وه: به ئه‌گه‌ری زۆره‌وه، ئه‌م گۆڕه هی یه‌كێك له به‌رپرسه باڵاكانی میسری كۆن بێت كه مێژوویه‌كه‌ی بۆ دوو هه‌زار ساڵ له‌مه‌به‌ر ده‌گه‌ڕێته‌وه و ناوی توتو بووه و له‌گه‌ڵ هاوسه‌ره‌كه‌ی له‌و شوێنه نێژراون.
گۆڕی توتو ده‌كه‌وێته دووری 390 كیلۆمه‌تر له قاهیره‌ی پایته‌ختی میسر كه پێده‌چێت سه‌رنجی سه‌ردانیكه‌رانی تازه به‌ره‌و ئه‌و وڵاته سه‌رسووڕهێنه‌ره بۆ لای خۆی رابكێشێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.