به ئامانجی هۆشیاركردنه‌وه‌ی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه له مه‌ترسیه‌كانی مادده‌ی هۆشبه‌ر و روونكردنه‌وه‌ی زیانه‌كانی به‌كارهێنانی و ئه‌و سزایانه‌ی رووبه‌ڕووی كه‌سی به‌كارهێنه‌ر له‌ناو ئه‌و هێزانه ده‌بێته‌وه، كۆبوونه‌وه‌یه‌ك به‌ڕێوه‌چوو.
له‌راگه‌یاندراوێكدا كه‌وێنه‌یه‌ك ده‌ست ماڵپه‌ری كوردستان تیڤى كه‌وتووه ، وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه‌ى هه‌رێمی كوردستان ڕایده‌گه‌ێنێت ، ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 7 ى 4 ى 2019 ، به سه‌رپه‌رشتی نوێنه‌ری دادگای ته‌میز و لێپرسراو و جێگری لێپرسراوی هه‌واڵگری لیواكان و نوێنه‌ری هێزه‌كانی حه‌فتا و هه‌شتا و نوێنه‌ری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی راگه‌یاندن و هۆشیاری نیشتمانی، كۆبوونه‌وه‌یەك له دیوانی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه به‌ڕێوه‌چوو.
ئاماژه به‌وه‌ده‌كه‌ن كه له‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌دا گفتوگۆ له‌باره‌ی چۆنیه‌تی به‌ڕێوه‌چوونی هه‌ڵمه‌تی به‌ره‌نگاربونه‌وه‌و هۆشیاركردنه‌وه‌ی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه كرا، بۆئه‌و مه‌به‌سته رۆژی 22/4/2019 دیاریكرا بۆ ئه‌نجامدانی هه‌ڵمه‌ته‌كه كه دوو هه‌فته ده‌خایه‌نێت.
راشیده‌گه‌یه‌نن ، كه هه‌ر له‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌دا له‌لایه‌ن نوێنه‌ری دادگای ته‌میز باس له یاسای به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ی مادده‌ی هۆشبه‌رو ئه‌و سزایانه كرا كه رووبه‌ڕووی به‌كارهێنه‌ر ده‌بێته‌وه به‌تایبه‌تی له‌ناو هێزه چه‌كداره‌كان. له‌لایه‌ن خۆشیانه‌وه نوێنه‌ری لیواكان و هێزه‌كانی حه‌فتا و هه‌شتا سه‌رنج و تێبینی خۆیان له‌سه‌ر ئه‌و بابه‌ته خسته‌ڕوو.
دارشتنه‌وه‌ی هه‌واڵ - شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.