له‌راگه‌یاندراوێكدا كه‌وێنه‌یه‌ك بۆ ماڵپه‌ری كوردستان تیڤى نێردراوه ، راگه‌یاندنى په‌رله‌مانى كوردستان ئاماژه به‌وه ده‌كات كه‌له سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ 7ى نیسانی 2019، لیژنەی كاروبارى تەندروستی و ژینگەو مافی بەکاربەر له په‌رله‌مانى كوردستان، بەسەرپه‌رشتیی د.سه‌باح مه‌حمود، سەرۆکى لیژنه و ئاماده‌بوونی جێگر و بڕیاردەر و ژماره‌یه‌ك له ئەندامانی لیژنەكه، لە هۆڵی لیژنه له‌تەلاری پەرلەمان، پێشوازییان لەکۆمەڵێک ڕێکخراو و چالاکی کەرتی تەندروستی کرد.
ڕایده‌گه‌یه‌نن ، كه لەدانیشتنەکەدا وێڕای باسکردنی گرنگیی کەرتی تەندروستی، ھاوکات چەند داواکارییەک ئاراستەی لیژنە کرا کەکاری جدیی لەسەر بکات، وەک بیمەی تەندروستی و کۆتاییھێنان بەئەنجامدانی نەشتەرگەری لەدوای دەوامی فەرمی بەبڕە پارەیەکی کەمتر لە نەخۆشخانە تایبەتەکان، ھەروەھا داوا لە لیژنەی تەندروستی کرا چاودێریی نەخۆشخانە تایبەتەکان بکەن و چارەسەری کەموکوڕییەکان بکەن.
لەبەرامبەردا سەرۆک و ئەندامانی لیژنەكه سوپاسی شاندی میوانیان کرد بۆ ئه‌و روونكردنه‌وانه‌یان و داواکارییەکانیشیان لێوەرگرتن و بەڵێنیان پێدان کە ھەرچی لەتوانایان بێت بۆ چاکسازی لەکەرتی تەندروستی و پێشکەشکردنی باشترین خزمەتگوزاری بۆ نەخۆش ده‌یكه‌ن و ئاماژەشیان بەوەدا کۆمەڵێک پڕۆژەی گرنگیان ئامادە کردووە کە لە خزمەت بەرەو پێشچوونی کەرتی تەندروستیدا ده‌بێت.
دارشتنه‌وه‌ى هه‌واڵ - شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.