Erbil 38°C ھەینی 21 ئاب 20:46

پۆلیسی هه‌ولێر ده‌ستگیر کردنى باندێکی مه‌ترسیداری ڕاگه‌یاند

شه‌وى ڕابردوو
کوردستان TV
100%

له‌راگه‌یاندراوێكدا كه‌وێنه‌یه‌ك بۆ ماڵپه‌ری كوردستان تیڤى نێردراوه‌ ، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى پۆلیسى پارێزگای هه‌ولێر ده‌ستگیركردنى 4 كه‌سى به‌پێى مادده‌ى  14 ى هۆشبه‌ر ڕاگه‌یاند 


پۆلیسى هه‌ولێر ڕایده‌گه‌ێنێت كه‌ شەوی رابردوو، پۆلیسی نەهێشتنی تاوان، لەکاتی هەڵمەتێکی پشکنیندا توانیان 4 کەس دەستگیر بکەن لەو کاتەی کەوا سەرقاڵی بەکارهێنانی ماددەکە بوون.

 محه‌مه‌د شاکر بلال رێپێدراوی نوسینگەی رۆژهەڵات بۆ نەهێشتنی تاوان ئاماژه‌ به‌وه‌ده‌كات  چوار بەکارهێنەری ماددەی هۆشبەریان ده‌ستگیر كردووه‌  و پەڕاوی لێکۆڵینەوەیان بۆ کراوەتەوە .


پۆلیسى هه‌ولێر ئاماژه‌ به‌وه‌ش ده‌كات  دادوەری لێکۆڵینەوە بڕیاری داوە بە بەندکردنی ئه‌و 4 كه‌سه‌ بەپێی ماددە (14) ی هۆشبەرەکان.

 

داڕشتنه‌وه‌ى هه‌واڵ - شوان عه‌زیز

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.