له میانی یاریه‌كانی گه‌ری 31ی خولی لالیگای ئیسپانی و له یاری لوتكه‌ی ئه‌م هه‌فته‌یه ، یانه‌ی بارسسَلۆنای پێشه‌نگ میوانداری یانه‌ی ئه‌تله‌تیكۆی خاوه‌ن پله‌ی دووه‌می ریزبه‌ندی كرد‌و یاریه‌كه‌شی لێ برده‌وه به ئه‌نجامی دوو گۆلی بێ به‌رامبه‌ر
یاریه‌كه له‌سه‌ر یاریگای كامب ن‌و به‌رێوه چوو ،له گێمی یه‌كه‌م وێرای هه‌ولی یاریزانانی هه‌ردوو یانه بۆ تۆمار كردنی گۆل به‌لام سه‌رجه‌م هه‌وله‌كان بێ ئاكام ته‌واو بوون، ته‌نها ده‌ركردنی دیگۆ كۆستای یاریزانی یانه‌ی ئه‌تله‌تیكۆ مه‌درید به‌كارتی سووور گرینگ‌ترین رووداوی ئه‌م گێمه بوو ، له گێمی دووه‌م به سوود وه‌رگرتن له كه‌می ژماره‌ی یاریزانانی تیپی میوان یانه‌ی بارسلۆنه هه‌وله‌كانی چر كرده‌وه ، تا له خوله‌كی هه‌شتاو پێنج لویس سوارێزی ئۆرگوایی گۆلیس یه‌كه‌م و پێشكه‌وتنی تۆمار كرد، یه‌ك خوله‌ك دوای ئه‌م گۆله‌ش لیۆنێل میسی گۆلی دووه‌م و دلنیایی بارسلۆنه‌ی تۆمار كرد كه هاوكات گۆلی سی‌و سێیه‌مینی بو له‌م وه‌رزه تۆماری بكات
به‌م سه‌ركه‌وتنه‌ش یانه كه‌ته‌لۆنیه‌كه پارێزگاری له پله‌ی یه‌كه‌می ریزبه‌ندی كرد‌و خاله‌كانی گه‌یانده حه‌فتاو سێ خال و یازده خال له یانه‌ی ئه‌تله‌تیكۆ مه‌دریدی دووه‌مه‌وه دووركه‌وته‌وه‌و له به‌ده‌ست هێنانی نازناوه‌كه‌ش نزیك ده‌بێته‌وه .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.