یانه‌ی بایرن میونشن پاڵه‌وانی شه‌ش وه‌رزی ڕابردووی خولی یانه‌كانی ئه‌ڵمانیا سه‌ركه‌وتنێكی گه‌وره‌ی له یاری لوتكه‌ی هه‌فته‌ی بیستوهه‌شته‌می خوله‌كه به‌ده‌ستهێناو به پێنج گۆڵی بێ به‌رامبه‌ر له یانه‌ی بروسیا دۆرتمۆندی میوانی برده‌وه‌و پێشه‌نگی ڕیزبه‌ندی یانه‌كانی لێ وه‌رگرت
10 خوله‌ك دوای فیكه‌ی ده‌ستپێكی یاری، ماتس هومێلس گۆڵێكی بۆ بایرن به لێدانی سه‌ر تۆماركرد، له خوله‌كی حه‌ڤده‌شدا، ڕۆبێرت لیڤاندۆڤسكی پۆڵه‌ندی و ئه‌ستێره‌و گۆڵكاری یانه‌ی باڤاری هه‌ڵه‌یه‌كی به‌رگریكارانی دۆرتمۆندی قۆسته‌وه‌و گۆڵی دووه‌می تیپه‌كه‌ی به‌ده‌ستهێنا، پاشان به‌رگریكاری ئیسپانی خاڤێر مارتینێز گۆڵی سێیه‌می بایرنی له خوله‌كی چلویه‌ك تۆماركرد، هێنده‌ی نه‌بردو دوای ته‌نها دوو خوله‌كی دیكه، سێرجی گنابری تیپی میوانداری به لێدانی سه‌ر كرده خاوه‌نی گۆڵی چواره‌م و گێمی یه‌كه‌م به‌م ئه‌نجامه به‌كۆتاهات، له گێمی دووه‌میشدا، هێرشه‌كانی بایرن درێژه‌ی هه‌بوو تا له خوله‌كی هه‌شتاونۆدا، لیڤاندۆڤسكی گۆڵی دووه‌می خۆی و پێنجه‌می تیپه‌كه‌ی به‌ده‌ستهێناو ژماره‌ی گۆڵه‌كانی له پێشه‌نگی ڕیزبه‌ندی گۆڵكارانی بۆندسلیگا بۆ بیستویه‌ك گۆڵ به‌رزكرده‌وه
به‌م بردنه‌وه‌وه‌ش بایرن میونشن كۆی خاڵه‌كانی گه‌یانده شه‌ستوچوار خاڵ و جارێكی دیكه پێشه‌نگی ڕیزبه‌ندی یانه‌كانی وه‌رگرت، دۆرتمۆندیش گه‌ڕایه‌وه پله‌ی دووه‌می ڕیزبه‌ندو ژماره‌ی خاڵه‌كانی له شه‌ستوسێ خاڵ وه‌ستا
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.