مەکتەبی پارتی دیموکراتی کوردستان لە قاهیرە، (60)ەمین ساڵوەگەری بە ئاشکرا دەرچوونی رۆژنامەی خەبات، بهئامادهبوونی چەندین کەسایەتی پیرۆزكرد.
بەبۆنەی 121 ساڵیادی دەرچوونی یەکەم رۆژنامەی (کورد) کە لە قاهیرە لە ساڵی 1898 لە لایەن بنەماڵەی بدرخانییەکان، و (60)ەمین ساڵوەگەری رۆژنامەی خەبات، دووەم ساڵیادی کردنەوەی مەکتەبی پارتی لە قاهیرە، ئێوارە خوانێک بهرێوهچوو.
مەکتەبی پارتی دیموکراتی کوردستان لە قاهیرە، بە ئامادەبوونی باڵوێزی عێراقی فیدراڵ، و چەندین کەسایەتی دبلۆماسی و پهرلهمانتارانی میسری و نوێنەری حزب و لایەنە سیاسییەکان و کەسایەتی ئەکادیمی و رۆژنامەگەری كه تایبهت بوون بهبواری راگهیاندن و نوێنەرانی سەندیکای رۆژنامەنووسانی میسری، ئێوارە خوانێکی بهبۆنهی 60 ساڵهی بهئاشكرا دهرچوونی رۆژنهمهی (خهبات) زمنحاڵ پارتی دیموكراتی كوردستان سازكرد.
سەرەتا شێرکۆ حەبیب بەخێرهێنانی ئامادەبووانی كرد، و سوپاسی بەشداربوونی ئەو دوو یادە پیرۆزەی لێکردن، له وتارێكدا ئاماژەی بەوە کرد ساڵیادی دەرچوونی رۆژنامەی کوردستان بە جەژنی رۆژنامەنووسان هەژمار دەکرێت، مێژوویەکی پڕ لە سەروەرییە بۆ گەلی کورد، و گوتی ساتێک باس لەو رۆژنامە دەکەین سەری رێز و نهوازش بۆ مقداد مدحەت بەدرخان و بنەماڵەکەی دادەنەوێنین، کە وشەی کوردیان بە جیهان ناساند، هەروەها دەبێ ئاماژە بە رۆڵی میسر و بەتایبەتی قاهیرە بکەین، کە ئەو خێزانە رۆشنبیرەی لە ئامێز کرد، لە دار ئەلهلال ئەو رۆژنامە بە چاپ گەیاندرا، بێگومان کاتێک یادی ئەو رۆژنامە دەکەینەوە، دەبێ رۆڵی برا میسرەکان بهرز بنرخێنین.
حەبیب هەر لە وتارەکەیدا ئاماژەی بە رۆژنامەی خەبات کرد کە لە ماوەی دەرچوونی مەشخەڵێک بووە لە بەرگری لە مافە ڕەواکانی میللەتەکەمان و چەسپاندنی دیموکراسی و ئازادی، و ئەمرۆشی لەگەڵدا بێت خەبات بە هەمان گیان و خەبات خەبات لە پێناوە دەکات و ئاماژەی بە بارودۆخی رۆژنامەنووسانی کوردستان کرد کە لە گەشێکی ئازاد و سەربەست کارەکانیان ئەنجام دەدەن.
دکتۆر ئەحمەد نایف دلیمی باڵوێزی عێراق لە قاهیرە لە وتەیەکیدا ئاماژەی بە رۆڵی رۆژنامەگەری کرد لە گەیاندنی دەنگی گەل و ئەزموونی دیموکراسی، هەروەها ئاماژەی بەوە کرد کەوا رۆژنامەگەری کورد مێژوویەکی پڕ لەسەروەری تۆمار کردووە لە خەباتی گەلی عێراق و گەلی کورد.
هەر بەو بۆنەوەیەوە چەندین کەسایەتی و رۆژنامەنووس لە لایەن بەرپرسی مەکتەبی پارتی و باڵوێزی عێراق لە قاهیرە خەڵاتی رێزلێنایان پێشکەش کرا، بۆ ئەو رۆڵەی كه هەیانە لە بایەخدان و بڵاوکردنەوەی هەواڵەکانی تایبەتن بە کوردستان.
داڕشتنهوهی ههواڵ: سامان زاهیر
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.