سوپای توركیا بە تۆپ و هاوەن گوندی شەرانیشی بۆردومان كرد، هه‌ر به‌هۆی تۆمبارانهوه گوندەكە زیانی مادی بەركەوتووە و دانیشتوانه‌كه‌شی ئه‌م گونده‌یان چۆڵ كردووه.
له به‌رده‌وامی تۆپبارانكردنی گونده سنوورییه‌كانی زاخۆ له لایه‌ن سوپای توركیا، گوندی شه‌رانشێ كه گوندێكی مه‌سیحی نشینه و نزیكه‌ی 83 خانوو له‌و گونده هه‌نه، له‌و چه‌ند رۆژه‌ی رابردوو تۆپبارانكردنی سوپای توركیا ، مه‌ترسی له سه‌ر ژیانی دانیشتوانی ئه‌و گونده دروست كردووه و گونده‌كه‌یان چۆڵ كردووه و چونه‌ته شاره‌كانی دیكه.
بۆ جارێكی دیكه ئێوارەی دوێنێ شه‌ممه سوپای توركیا گوندی شەرانیشی بۆردومان كرد، ئەوەش جاری یەكەم نییە، بەڵكو بەردەوام سوپای توركیا هێرش دەكاتە سەر گوندەكانی هه‌رێمی كوردستان.
شایه‌نی باسه سوپای توركیا به‌بیانووی بنكه و باره‌گاكانی پارتی كرێكارانی كوردستان (په‌كه‌كه) گونده‌كانی هه‌رێمی كوردستان چه‌ندین جار بۆردومان ده‌كات.
داڕشتنه‌وه‌ی هه‌واڵ: سامان زاهیر
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.