ئه‌و شه‌پۆله به‌هێزه‌ی به‌فر و باران بارین كه هه‌رێمی كوردستانی گرته‌وه، بووه هۆی په‌كخستن و تێكچوونی چه‌ندان ڕێگاو بان و زه‌ره‌ر و زیانێكی گه‌وره‌ی ماددی و ماڵیشی لێكهوتهوه.
به‌هۆی بارینی بارانێكی زۆر و قه‌ڕه‌باڵغییه‌كی زۆر له‌سه‌ر پردی ئاسنینی پردێ، ڕێگای سه‌ره‌كی نێوان هه‌ولێر – كه‌ركوك به مه‌به‌ستی نۆژه‌نكردنه‌وه له ئه‌مڕۆوه بۆ ماوه‌ی 3 ڕۆژ داده‌خرێت.
بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش پارێزگای كه‌ركوك داوا له هاوڵاتیان ده‌كات بۆ هاتووچۆكردن ڕێگاكانی تر به‌كار بێنن.
به پێی ڕاگهێندراوێك له پارێزگای كه‌ركوكه‌وه له كاتژمێر 8ی به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ 2 شه‌ممه وه ڕێگای سه‌ره‌كی هه‌ولێر بۆ كه‌ركوك به‌هۆی نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی پردی ئاسنینی پردێ بۆ ماوه‌ی 3 ڕۆژ داخرا.
له ڕاگهێندراوهكهدا هاتووه: هاوڵاتیان بۆ هاتووچۆ كردن ده‌توانن ڕێگه‌ی دوبز- هه‌ولێر یان ته‌قته‌ق هه‌ولێر وه یان ڕێگای لاوه‌كی ناو شارۆچكه‌ی پردێ به كاربێنن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.