لهراگهیاندراوێكدا كهوێنهیهك بۆ ماڵپه‌ری كوردستان تیڤى نێردراوه ، بەڕێوەبەرایەتی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ئافرەتان و خێزان لە ھەولێر ڕایده‌گه‌ێنێت ، دوای ئەوەی ئافرەتێك بەناوی (ج،ح،م) سەردانی بەرێوەبەرایەتیەكەمانی كرد ئاگاداری كردینەوە بەوەی كە كوڕێك بەناوی (م،أ،أ) دانیشتووی شاری هەولێرە هەڵساوە بەدانانی پەیوەندی خۆشەویستی لەگەڵی گوایە ھاوسەرگیری لەگەڵ دەكات.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه‌كه ڕاشیدهگهیهنێت دواتر متمانەیەكی زۆری لای ئافرەتەکە دروست كردووە چەندین وێنەی ئافرەتەكەی گرتووە، پاشان هەڕەشەی بڵاوكردنەوەی وێنەكانی لێكردووە گەر 10 هەزار دۆلاری پێنەدات، بەڵام ئافرەتەكە پارەكەی نەداوەتێ و سەردانی بەرێوەبەرایەتیەكەمانی كردوو دوای وەرگرتنی رەزامەندی دادوەری لێكۆڵینەوە تیمەكانمان لە نووسینگەی منارەی بەرەنگاربووەنەوەی توندوتیژی دژی ئافرەتان و خێزان پاش دارشتنی پلانێكی ورد و تۆكمە توانیان تۆمەتبارەكە دەستگیر بكەن.
ئاماژه به‌وه‌ش ده‌كه‌ن كه تۆمەتبارەكە دانی بەتاوانەكانی داناوە و مۆبایلەكەی چەندین وێنەی ئافرەتەكەی تێدابوو ، رێكاری یاسایی بەرامبەر گیراوەتەبەر و لێكۆڵینەوەش لەسەر كەیسەكە بەردەوامە.
لهكۆتادا به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى توند و تیژى دژ به‌ئافره‌تانى هه‌ولێر ڕایده‌گه‌ێنێت ، بۆ هەر جۆرە حاڵەتێكی لەم شێوەیە دەتوانن پەیوەندی بكەن بە هێڵی گەرمی ژمارە 119
دارشتنهوهى هه‌واڵ - شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.