یه‌كه‌م: قه‌باره‌ی چاوی ئه‌سپ گه‌وره‌یه
قه‌باره‌ی چاوی ئه‌سپ نۆ جار گه‌وره‌تره له قه‌باره‌ی چاوی مرۆڤ، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ناتوانێت ته‌ماشای شتێكی دیاریكراو بكات وه‌ك مرۆڤ، چونكه به به‌كارهێنانی به‌شی سه‌ره‌وه‌ی گلێنه‌ی چاوی سه‌رنج ده‌خاته سه‌ر شته نزیكه‌كان و به‌شی خواره‌ی گلێنهش بۆ بینینی شته دووره‌كان به‌كاردێنێت.
دووه‌م: ئه‌سپ بۆ چاره‌سه‌ه‌ری ده‌روونی به‌كاردێت
له بواری پزیشكیی ده‌روونیدا له هه‌ندێك باردا ئه‌سپ بۆ چاره‌سه‌ری ده‌روونی به‌كاردێت، چونكه ئه‌سپ زیره‌كی و هه‌ستیارییه‌كی زۆری هه‌یه و هه‌ستی هێوركردنه‌وه و دڵنیایی و ئاسووده‌یی به نه‌خۆشی ده‌روونیی ده‌به‌خشێت و دروستكردنی په‌یوه‌ندی به‌هێز له نێوان مرۆڤ و ئه‌و گیانداره ئاسانه.
سێیه‌م: ئه‌سپ یادگه‌یه‌كی زۆر به‌هێزی هه‌یه
ئه‌سپ ده‌توانێت هه‌موو ره‌فتار و هه‌ڵسوكه‌تی مرۆڤه‌كانی به بیر بێته‌وه، تويَذینهوه نوێیه‌كان ده‌ریانخستووه كه یادگه‌ی ئه‌سپ زۆر به‌هێزه و له یادگه‌ی فیل به‌هێزتره و ده‌توانێت له رێگه‌ی ئه‌و یادگه‌یه‌وه له مانای هه‌ندێ له وشه ساكاره‌كان بگات.
چواره‌م: ئه‌سپ له كۆنترین گیانهوهرهكانه
توێژه‌ران گه‌یشتوون به ئه‌و ئه‌نجامه‌ی كه ئه‌سپ یه‌كێك له هه‌ره گیانه‌وه‌ره دێرینه‌كانه و له ئێستادا 58 ملیۆن ئه‌سپ له جیهاندا هه‌یه، ئه‌سپ به‌زۆری له‌لایه‌ن مرۆڤه‌وه په‌روه‌رده و سه‌رپه‌رشتی ده‌كرێت. سوپای بةریتانیا به ته‌نیا ژماره‌یه‌كی زۆر ئه‌سپی هه‌یه كه ژماره‌یان له ژماره‌ی ئۆتۆمبێله‌كانی ئه‌و سوپایه زیاتره.
پێنجه‌م: ئه‌سپ سه‌رچاوه‌یه‌كی باشی پڕۆتینه
گۆشتی ئه‌سپ بڕێكی باش پڕۆتینی تێدایه و ده‌وڵه‌مه‌ندتره به وزه له گۆشتی مانگا و مه‌ڕ، به‌مه‌ش بووه‌ته یه‌كێك له خواردنه به‌ر بڵاوه‌كان له وڵاتانی ئاسیای ناوه‌ڕاست و ئه‌وروپا و گۆشته‌كه‌ی له ناندینی فه‌ڕه‌نسا زۆر به‌ناوبانگه.
شه‌شه‌م: ئه‌سپ هه‌ستی بیستنی زۆر به‌هێزه
ئه‌سپ به‌وه ناسراوه كه هه‌ستی بیستنی زۆر به‌هێزه، به‌جۆرێك هه‌ستی بیستنی له زۆربه‌ی گیانداران و مرۆڤ به‌هێزتره، چونكه ده‌توانێت گوێی له‌و ده‌نگانه بێت كه له‌ره‌له‌ریان له ٢٠ له‌ره كه‌متره.
حه‌وته‌م: ئه‌سپ هه‌رگیز ناتوانێت بڕشێته‌وه!
كرداری رشانه‌وه پشت به بوونی به‌شێكی دیاریكراو له مێشك ده‌به‌ستێت، ئه‌و به‌شه كار له‌سه‌ر ناردنی ئاماژه‌یه‌ك ده‌كات تا كرداری رشانه‌وه رووبدات، به‌ڵام مێشكی ئه‌سپ ئه‌و به‌شه‌ی تێدا نییه، بۆیه ناڕشێتهوه، ئه‌گه‌ر ئه‌وه‌ش روویدا، واتا هه‌ناوی ئه‌سپ بریندار بووه و خوێن ده‌هێنێته‌وه.
هه‌شته‌م: ئه‌سپ ده‌توانێت هه‌ستی خه‌م و خۆشی ده‌رببڕێت
ئه‌سپ هه‌ست به خه‌م و خۆشی ده‌كات و ده‌توانێت ئه‌و هه‌سته ده‌رببڕێت، ئه‌و كاته‌ی كه سواره‌كه‌ی رووبه‌رووی دۆخێكی ناله‌بار ده‌بێته‌وه یان ئه‌سپه‌كه هه‌ست به ئازارێك ده‌كات، خه‌م ده‌خوات و فرمێسك ده‌ڕێژێت. كاتێكیش كه دڵخۆش ده‌بێت، ئه‌وا لچی سه‌ره‌وه‌ی به‌رز ده‌كاته‌وه و سه‌ر بۆ ئاسمان به‌رز ده‌كاته‌وه.
نۆیه‌م: ئه‌سپ ده‌توانێت به‌پێوه بخه‌وێت
پێكهاته‌ی له‌شی ئه‌سپ وا دروست بووه كه توانای وه‌ستانی هه‌یه بۆ ماوه‌یه‌كی درێژ، ماسوولكه‌ی په‌له‌كانی هاوسه‌نگیی نێوان گرژبووه و خاوبوونه‌وه‌یان تێدایه، ئه‌وه‌ش وای لێده‌كات هه‌ست به ماندووبوون نه‌كات و بتوانێت به پێوه بخه‌وێت.
سه‌رچاوه/ دژه‌تیرۆری كوردستان
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.