Erbil 38°C چوارشەممە 04 ئازار 06:26

مه‌سعود حه‌یده‌ر: باره‌گای بارزانی چه‌تری هه‌موو کوردێکی نیشتیمان په‌روه‌ره‌

سه‌رۆك بارزانی ته‌نها مه‌رجه‌عی سیاسی گه‌لی كوردستانه‌
کوردستان TV
#7
100%

مه‌سعود حه‌یده‌ر په‌رله‌مانتاری خولی پێشووی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق له‌ پۆستێكیدا له‌ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك ڕایگه‌یاندووه‌: باره‌گای بارزانی چه‌تری هه‌موو كوردێكی نیشتیمان په‌روه‌ره‌ و نه‌ته‌وه‌ییه‌ و سه‌رۆك بارزانی ته‌نها مه‌رجه‌عی سیاسی گه‌لی كوردستانه‌.

مه‌سعود حه‌یده‌ر نووسیوییه‌تی" له‌ دوای كۆچی مسته‌فا بارزانی نه‌مر، كورد مه‌رجه‌عیه‌تی سیاسی نه‌ما. باره‌گای بارزانی چه‌تری هه‌موو كوردێكی نه‌ته‌وه‌یی و نیشتمانپه‌روه‌ره‌ به‌ سه‌رۆكایه‌تی مه‌رجه‌عی كورد سه‌رۆك مه‌سعود بارزانی كه‌ ته‌نها مه‌رجه‌عی سیاسی گه‌لی كوردستانه‌".

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.